هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ڕه‌حیمی عه‌بدول ڕه‌حیم زاده له ئه‌ڵقه‌ی پـێشـوو باسی ڕه‌وتی شـانۆی له كوردسـتانی ئێران‌دا بۆ كردین و هه‌روه‌هاش گرنگی ده‌ق له نمایشته شـانۆیـیه‌كان و كاریگه‌ری ئه‌و هونه‌ره به‌سه‌ر بینه‌رانیـیه‌وه، بێ له‌وانه‌ش ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ی كوردستانی ئێران ئاماژه‌ی به تایبه‌تمه‌ندیـیه‌كانی و خه‌سڵه‌ته سه‌ره‌كیـیه‌كانی ده‌قی شـانۆیی بۆ كردین كه سـیمایه‌كی كوردانه ده‌دات به ده‌قه شـانۆیـیه‌كان.
له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو ڕوانیـنانه‌شدا جێی خۆیه‌تی بـپـرسین له به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌موو مه‌سه‌لانه‌دا ڕه‌خنه‌ی شـانۆیی یان لـێـكۆڵینه‌وه‌ی بابه‌تی و زانسـتی له‌سه‌ر بواری شـانۆ له كوێدایه؟ وه ئایا هاوشـانی ڕه‌وتی شـانۆی كوردی ڕێـگه‌ی خۆی بڕیوه یان نا؟
هونه‌رمه‌ند ڕه‌حیمی له‌م ئه‌ڵقه‌یه‌دا وه‌ڵامی ئه‌م دوو پـرسـیاره و چه‌ند پـرسـیارێـكی تری په‌یوه‌ست به شـانۆ ده‌داته‌وه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 10 خوله‌كه.