شـاندێـكی باڵای هه‌رێمی كوردسـتان به سـه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نێچـیرڤان بارزانی سه‌ردانی به‌غدا ده‌كه‌ن به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی حكومه‌تی عێراقدا سه‌باره‌ت به چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك، له‌وانه یاسای نه‌وت و بوجه‌ی هێزه‌كانی پـێـشمهرگه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێرمان عومه‌ر فه‌رهادی له شاری هه‌ولێره‌وه ڕاپـۆرتێـكی بۆ ناردووین، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.