نیكۆلاس ساركۆزی له پاش هه‌ڵبژاردنی‌یه‌وه له دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ردا، به‌ڵێنی دا به دامه‌زراندنی حكومه‌تێك بۆ هه‌موو فه‌ره‌نسا.
ڕۆژی هه‌ینی، ساركۆزی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیری نوێ فرانسوا فیۆن كابنه‌تی نوێیان ڕاگه‌یاند و ناوی ئه‌ندامه‌كان له لایه‌ن وه‌زیری گشتی كاروباری كۆشكی "ئیلیسی" كلاود گوێنت ڕاگه‌یه‌ندرا و واپێده‌چێت به‌ڵێنه‌كانی ساركۆزی تیادا جێبه‌جێ كرابێت.
ئه‌م كابینه‌ته له كابینه‌تی پێشوو زۆر پچووكترێكه و له 15 وه‌زیر پێكهاتووه كه نیوه‌یان ئه‌ندامی حكمومه‌تی پێشوون و نیوه‌كه‌ی تری ئه‌ندامانیشی ژنن.
یه‌كێك له پۆسته گرنگه‌كانی ئه‌م كابینه‌ته دراوه به ئه‌ندامێكی پارتی سۆسیالیست، بێرنارد كوشنێر كه ناسراوه به‌وه‌ی ڕێكخراوی مرۆیی "پزیشكانی بێ سنور" ی دامه‌زراندووه. كوشنێر پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ووڵاته‌كه‌ی وه‌رگرتووه كه هه‌روه‌ك به‌ڕێز ساركۆزی له هه‌ڵوێسته‌كانیدا پشتگیری له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و یه‌كێكه له‌و سیاسه‌تمه‌داره فه‌ره‌نسی‌یه كه‌مانه‌ی كه له دژی شه‌ڕی عێراق نه‌بوو.
له‌م كابینه‌ته نوێ‌یه‌ی فه‌ره‌نسادا، بۆ یه‌كه‌م جاریشه كه‌سێكی سه‌ر به گروپێكی كه‌مایه‌تی نه‌ژادی جیاواز پۆستێكی باڵای حكومه‌تی وه‌ربگرێت. ڕه‌شیده داتی كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك خه‌ڵكی باكوری ئه‌فه‌ریكایه، پۆستی وه‌زیری دادی دراوه‌تێ.
به‌ڕێز ساركۆزی هه‌میشه وه‌ك كه‌سێكی دژ به كۆچبه‌ران ته‌ماشا كراوه. ڕۆژنامه‌وانی سیاسی كڵاود ئاسكۆلۆڤیچ له‌سه‌ر ته‌له‌فزیۆنی گشتی فه‌ره‌نسی گوتی ئه‌و ده‌ست نیشانكردنه كردارێكی سیمبۆڵیكی زۆر گرنگه و ئه‌مه كارێكه هیچ حكومه‌تێكی دیكه نه‌یكردووه، به‌ڵام هه‌نگاوێكی گرنگه و په‌یامێكی زۆر توند ده‌گه‌یه‌نێت.
حكومه‌تی فه‌ره‌نسی ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی به كاره‌كانی كرد و ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی یه‌كه‌م كۆبونه‌وه‌ی ڕه‌سمی‌یان به‌ڕێوه برد.