تۆڕی ته‌له‌فیزیۆنی ABC ئه‌مریكی ده‌ڵێت دوو ڕۆژنامه‌وانی عێراقی كه له نووسینگه‌كه‌یان له به‌غدا كاریان بۆ ده‌كردن ڕۆژی هه‌ینی له بۆسه‌یه‌كدا كوژراون.
تۆڕه‌كه ده‌ڵێت چه‌ند چه‌كدارێـكی نه‌ناسراو له به‌غدا هێرشـیان كردۆته سه‌ر ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی كه هه‌ریه‌ك له وێنه‌گر عه‌لادین عه‌زیز و ئه‌ندازیاری ده‌نگ سه‌یف له‌یث یوسفی له ناودا بووه، و له‌و ده‌مه‌شـدا بووه كه له شوێنی كاره‌كه‌یان به‌ره‌و ماڵه‌وه ده‌ڕۆێشـتنه‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه، له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان 6 كه‌سـیان ده‌سـتگیركردووه كه گومانیان لێـده‌كرێت ته‌قه‌مه‌نیـیان له ئێرانه‌وه هێنابێت.
ڕاگه‌یاندنێـكی له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ئه‌و گومان لێـكراوانه به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی له‌میانه‌ی هێرشـێـكدا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا ده‌سـتگیركراون.
شـایانی باسه به‌رپـرسـانی له‌شـكری ئه‌مریكی بۆ ماوه‌یه‌كی درێژه سـكاڵای ئه‌وه ده‌كه‌ن كه كه‌سـانێـك له ئێران‌دا هه‌ن بۆمبی زرێپـۆش بڕ به گروپه یاخیبووه‌كانی ناو عێراق ده‌ده‌ن. هه‌روه‌ها وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا ئێران به كۆمه‌ك و مه‌شقپـێـكردنی گروپه توندڕه‌وه‌كانی ناو عێراق تاوانبار ده‌كات. ئێرانیش ئه‌م تۆمه‌تانه ڕه‌تده‌كاته‌وه.
بڕیاره 28 ی مانگی پـێـنج به‌رپـرسـانی ئه‌مریكی و ئێرانی به‌مه‌به‌ستی وتووێـژكردن سه‌باره‌ت به باری ئاسایش و ڕێـگاكانی سه‌قامگیركردنی عێراق كۆبـبنه‌وه.