كاربه‌ده‌سـتانی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق ده‌ڵێن له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌ڕان به دوای سێ سه‌ربازی بێ سه‌روشوێنی ئه‌مریكایی ئه‌وانه‌ی بڕوا ده‌كرێت له‌لایه‌ن
میلیشـیاكانی سه‌ر به تۆڕی ئه‌لقاعیده له عێراق له هه‌فته‌ی ڕابردوودا به‌دیل گیرابن، له‌و هه‌ڵمه‌ته‌دا هێزه‌كانی عێراقی 16 گومانباری دیكه‌یان ده‌سـتگیر كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه به‌یانـنامه‌یه‌كی له‌شـكری ده‌ڵێت هێزه‌كانی له‌شـكری عێراقی به هاوكاری ڕاوێژكارانی له‌شـكری ئه‌مریكایی و له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و زانیاریـیانه‌ی له عێراقیـیه‌كان پـێـیان دراوه توانیـویانه ئه‌و گومان لێـكراوانه ده‌سـتگیر بكه‌ن.
شـایانی باسه به هه‌زاران سه‌رباز به‌دوای ئه‌و سێ سه‌ربازه بێ سه‌روشوێنانه ده‌گه‌ڕێن. له‌شـكری ئه‌مریكیش ده‌ڵێت 200 هه‌زار دۆلار خه‌ڵات ده‌دات به هه‌ركه‌سـێـك زانیاری له‌سه‌ر شوێنی هه‌رسـێـكیان بدات.
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌رپـرسـانی پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـك له نزیـك پـردێـك له باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدای پایته‌خت دوو كه‌س كوژراون و 5 ی دیكه‌ش برینداربوون. پـۆلیس ده‌ڵێت ته‌قینه‌وه‌كه له نزیك ده‌روازه‌ی پـردی دیاله بووه، ئه‌وه‌ی كه هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بارهه‌ڵـگر زیانی لێـكه‌وت.