سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسـا نیكۆلاس سـاركۆزی گه‌یشته به‌رلین بۆ وتووێـژكردن له‌گه‌ڵ ڕاوێـژكاری ئه‌ڵمانیا ئه‌نگێلا مێركڵ.
بڕیاره له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌دا هه‌ردوو ڕێبه‌ر مشـتومڕ سه‌باره‌ت به بوژانه‌وه‌ی سـازدانی ده‌ستوری یه‌كێتی ئه‌وروپا بكه‌ن. سه‌رۆكی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێت خوازیاره چاره‌سه‌رێـك بۆ ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه بدۆزێته‌وه كه له ڕیفراندۆمی سـاڵی 2005 دا فه‌ره‌نسـیـیه‌كان خسـتبوویانه ڕێـگه‌ی ئه‌و ده‌سـتوره.
پـێشـتر هه‌ر ڕۆژی چوارشه‌ممه له ڕێوڕه‌سـمێـكی تایبه‌تیدا و به ته‌قاندنی گولله‌ی تۆپ له ده‌ره‌وه‌ی كۆشـكی ئه‌لیزێ سه‌رۆكی له‌سه‌ر ڕۆیشتنی فه‌ره‌نسـا ژاك شـیراك كۆدی نهێنی جبه‌ی چه‌كی ناوه‌كی فه‌ره‌نسـای پـێشـكه‌ش به به‌ڕێز سـاركۆزی كرد. پاشـان سه‌رۆكی نوێ گوتارێـكی كورتی خوێنده‌وه و تیایدا گوتی ئه‌و ده‌یه‌وێت سه‌رجه‌م خه‌ڵـكی فه‌ره‌نسـا یه‌كبخات بۆ به‌رو ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ربه‌ره‌كانیانه‌ی كه فه‌ره‌نسـا دووچاری ده‌بێته‌وه.
پاش ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌ڕێز سـاركۆزی به‌ره‌و كه‌وانه‌ی سه‌ركه‌وتن له پاریس ڕۆشت و چه‌پـكێ گوڵی له‌سه‌ر گۆڕی سه‌ربازی گومدا دانا.
بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه یان هه‌ینی سه‌رۆكی نوێی فه‌ره‌نسـا ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌سـتنیشـان بكات.