له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق ده‌ڵێت سه‌دان كه‌س لـێـكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا كراوه و هه‌روه‌ها 11 كه‌سیش ده‌سـتگیركراون، وه‌ك به‌شـێـك له‌و گه‌ڕانه‌ی به‌شوێن سێ سه‌ربازه ئه‌مریكیـیه‌كه‌ی دیار نه‌ماون و بڕوا وایه ئه‌لقاعیده ده‌سـتگیری كردبن.
له‌شـكر ده‌ڵێت هێزه سه‌ربازیـیه‌كانی هاوپه‌یمانان و عێراقیـیه‌كانیش به‌رده‌وام له گه‌ڕاندان به‌دوای ئه‌و سێ سه‌ربازه‌دا له‌و ناوچه‌یه‌ی باشوری به‌غدا كه به سێـگۆشه‌ی مه‌رگ ناسراوه.
ئه‌فه‌سه‌رێـكی ئه‌مریكی به ناوی كینی منتز ده‌ڵێت هێزه‌كانمان هه‌وڵی جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه ده‌ده‌ن كه بڕوا ده‌كرێت ئه‌و سێ سه‌ربازه‌ی لێ بێت. گوتیشی ئه‌گه‌ر ئه‌و سه‌ربازانه ڕفێندرابن ئه‌وا ڕفێنه‌ره‌كانیان ناتوانن بیانگوێزنه‌وه.
شـایانی باسه ئه‌و سێ سه‌ربازه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه بێ سه‌روشوێنن پاش ئه‌وه‌ی هێرش كرایه سه‌ر هێزه‌كه‌یان.
گروپی چه‌كداری ئه‌لقاعیده به‌ناو ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق به‌رپـرسـیارێتی خۆی له‌و هێرشه ڕاگه‌یاندووه، وه داوای له ئه‌مریكیـیه‌كان كردووه كاره‌كانی گه‌ڕان و پـشـكنین ڕابگرن، ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌وێت ئه‌و سێ سه‌ربازه به سه‌لامه‌تی بمێنـنه‌وه.
له توندوتیژیـیه‌كانی ڕۆژی سـێشه‌ممه‌شدا، پـۆلیسی عێراقی گوتی له ئاكامی ته‌قینه‌وه‌ی دوو بۆمب له بازاڕێـكی به‌غدا به‌لایه‌نی كه‌م 7 كه‌س كوژراون و 15 دیكه‌ش بریندار بوون.
له لایه‌كی دیكه‌وه 10 تێرۆریستی گومان لێـكراو ده‌سـتگیر كراون له میانه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌ی كه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له موسڵ و فه‌لوجه و باكوری ڕۆژئاوای تاجی له‌دژی تۆڕه‌كانی ئه‌لقاعیده و ئه‌نسـاری سوننه له عێراق ئه‌نجامیان داوه.