هه‌ڵـبژاردنی نیكۆلاس سـاركۆزی بۆ سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسـا ئه‌وه‌نده‌ی تر هیوای توركیای
كه‌مكرده‌وه سه‌باره‌ت به بوون به ئه‌ندام له یه‌كێتی ئه‌وروپادا وه‌كو یه‌كه‌م وڵاتی زۆرینه موسـڵمان له‌و یهكێتیـیهدا. به‌ڕێز سـاركۆزی به‌رده‌وام گوتویه‌تی كه توركیا سه‌ر به ئه‌وروپا نیـیه.
له‌و باره‌یه‌وه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئه‌نكه‌ره ئه‌مبه‌رین زه‌مان چاوپـێـكه‌وتنێـكی له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیادا سـازكردووه، وه له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه، وه هه‌ردوو هاوكارمان به‌ڵێـن سـاڵح و سـمكۆ عه‌زیز وه‌ریانگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.