مۆسـكۆ و واشـنتۆن ڕێـكـكه‌وتوون گوتاری سـیاسـیـیان به‌رامبه‌ر به یه‌كتر نه‌رم بكه‌نه‌وه به ئامانجی باشتركردنی په‌یوه‌ندیـیه‌كانی ئاڵۆزبوویان.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سێرگی لاڤرۆڤ گوتی ڕێـكـكه‌وتنه‌كه سێشه‌ممه هاته دی له‌كاتی دیداری نێوان سه‌رۆك پـوتن و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا كۆنده‌لیزا ڕایس، دیداره‌كه له ده‌ره‌وه‌ی مۆسـكۆ به‌ڕێوه‌چوو.
بڵاوكراوه‌یه‌كی كورتی كرێملن ورده‌كاری سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه نه‌دا، به‌ڵام ئاژانسی ده‌نگوباسی ئیته‌رتاس له زاری لاڤرۆڤ، كه به‌شـداری كۆبوونه‌وه‌كه بووه، ده‌ڵێت به‌ڕێز پـوتن هه‌ڵوێسـتی ڕوسیای دووپات كردبۆوه له دژایه‌تیـكردنی دامه‌زراندنی سـیستمی دژه موشه‌كی ئه‌مریكا له ئه‌وروپا.
له چه‌ند مانگی ڕابردوو په‌یوه‌ندیـیه‌كان گرژبوون له‌سه‌ر به‌رهه‌ڵـسـتكردنی ڕوسیا دژی دانانی ئه‌و سیسـتمه. هه‌روه‌ها قسه‌ی توند ئاڕاسـته‌ی یه‌كتر كراون كه مۆسـكۆش دوودڵی نیشـانداوه سه‌باره‌ت به پـشـتیوانیكردن له به‌رنامه‌یه‌كی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سه‌ربه‌خۆیی كۆسۆڤۆ له‌ژێر چاودێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان.