پـۆلیسی پاكسـتانی ده‌ڵێت خۆكوژێـك خۆی له ناو هۆڵی حه‌وانه‌وه‌ی ئوتێـلێـكدا له شـاری پـیشـاوه‌ری باكوری ڕۆژئاوای پاكسـتان ته‌قاندۆته‌وه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 25 كه‌سی
كوشـتووه و نزیكه‌ی 30 دیكه‌ی بریندار كردووه.
پـۆلیس ده‌ڵێت هێرشبه‌ره‌كه ڕۆژی سێشه‌ممه له نهۆمی زه‌مینی ئوتێـلی مه‌رحه‌با خۆی ته‌قاندۆته‌وه، كه ئوتێـلێـكی قه‌ره‌باڵغه له شـاری پـیشـاوه‌ری كۆن، هێرشه‌كه له‌كاتی نانی نیوه‌ڕۆدا ئه‌نجامدراوه له‌و ده‌مه‌ی چێشـتخانه‌ی حه‌وانه‌وه‌ی ئوتێـله‌كه زۆر قه‌ره‌باڵغ بووه.
ئه‌و ئوتێـله به‌وه ناسراوه كه ئه‌فغانیـیه‌كانی لێ كۆده‌بنه‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌ری پـۆلیسی ناوچه‌كه شه‌ریف ڤیرك گوتی لاقێـكی په‌ڕیو دۆزراوه‌ته‌وه كه هی خۆكوژه‌كه‌یه، وه نامه‌یه‌كی پـێوه كراوه و تیایدا ده‌ڵێت ئه‌مه چاره‌نووسی ئه‌وانه‌یه كه بۆ ئه‌مریكا سیخوڕی ده‌كه‌ن.
پـێشتر له كۆتایی سـاڵی ڕابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌مسـاڵدا گروپه چه‌كداره‌كان زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌یان له پـشـاوه‌ر ئه‌نجامداوه له‌و ده‌مه‌ی هێزه‌كانی پاكسـتان هه‌وڵی پاكـكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌یان له قاعیده و شه‌ڕكه‌رانی سه‌ر به تاڵیبان ده‌دا.