له‌میانه‌ی وتووێـژی ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی نێوان پاشـای ئوردن و جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكی،
شـا عه‌بدوڵـڵای ئوردن داوای له دیـك چه‌ینی كرد تاوه‌كو ئه‌مریكا هاوكاری له‌خسـتنه‌وه‌گه‌ڕی پـرۆسه‌ی ئاشـتی چه‌قیوی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسـتدا بكات، وه هه‌ردوولایان سه‌نگیان خسـته سه‌ر عێراق و ئێران.
سه‌ردانه‌كه‌ی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ شـانشینی ئوردن دوایـین ویسـتگه‌ی گه‌شـته‌كه‌ی دیـك چه‌ینی بوو بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، كه به‌مه‌به‌ستی به‌ده‌ستهێنانی پـشـتگیری و هاوكاری وڵاتانی هه‌رێمه‌كه بۆ ئارامكردنه‌وه‌ی عێراق بووه.
ڕاوێژكاری دیـك چه‌ینی گوتی له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی نێوان جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكی له‌گه‌ڵ حوسـنی موباره‌كی سه‌رۆكی میسری له قاهیره چه‌ندین بابه‌تی جۆراوجۆر تاوتوێ كرا.
شـایانی باسه له گه‌شـته‌كه‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دیـك چه‌ینی سه‌ردانی وڵاتانی عێراق و شـانشینی سـعودیه و هه‌روه‌ها ئیماراتی كرد و وتووێژه‌كان له‌گه‌ڵ ڕابه‌رانی ناوچه‌كه‌دا به‌مه‌به‌ستی به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی وه‌ك خۆی ده‌ڵێت هه‌وڵی ئێران بۆ زاڵبوونی به‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌دا بوو.