ئێران ده‌ڵێت هه‌فته‌ی ئاینده سه‌باره‌ت به باری ئاسایشی عێراق وتووێـژ له‌گه‌ڵ وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكادا ده‌كات.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵه‌كانی ئێران IRNA له زاری محه‌مه‌د عه‌لی حوسه‌ینی ده‌مڕاستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانه‌وه ده‌ڵێت تاران ڕازیبووه له‌سه‌ر سـازدانی ئه‌و گفتوگۆیانه تا له ئازاره‌كانی گه‌لی عێراق كه‌م بكاته‌وه، وه پـشتیوانی له حكومه‌تی عێراقی بكات، وه ئاشتی و ئاسایش له عێراقدا سه‌قامگیربێت.
ده‌مڕاسته‌كه‌ی ئێران گوتیشی كات و ساتی وتووێـژه‌كان ئه‌م هه‌فته‌یه ئاشـكرا ده‌كرێت.
هه‌واڵه‌كه ده‌ڵێت ئێران له ڕێی باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له تاران ئه‌و داوایه‌ی به‌ده‌ست گه‌یشـتووه.
شـایانی باسه باڵیۆزخانه‌ی سویسرا له ئێران زۆر جار كاروباره‌كانی ئه‌مریكا له‌و وڵاته به‌ڕێ ده‌كات.
ده‌مڕاسـتێـكی جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكی دیك چه‌ینی، كه ئێسـتا له ناوچه‌كه‌یه، گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا خوازیاره گفتوگۆ سه‌باره‌ت به عێراق له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سـتانی ئێرانی‌دا بكات.
كاربه‌ده‌سـتانی ئه‌مریكی ده‌ڵێن ده‌یانه‌وێت ببینن ئێران و سوریا سنووره‌كانیان باشتر كۆنتڕۆڵ ده‌كه‌ن، وه پـشتیوانیكردنی میلیشـیاكان و یاخیبووان له عێراق ڕابگرن.