پـتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كانی سـێـهه‌م گه‌وره‌ترین شـاری توركیا بۆ پـشـتیوانیكردن له سـیسـتمی سـێـكیولاری وڵاته‌كه‌یان.
خۆپـیشـانده‌ران به شه‌كاندنه‌وه‌ی ئاڵای توركیا و به‌رزكردنه‌وه‌ی وێنه‌ی دامه‌زرێنه‌ری توركیای سێـكیولار، مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك، له شـاری ئه‌زمیری ڕۆژئاوای توركیا خڕبوونه‌وه.
دوابه‌دوای ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی شه‌ممه‌ی بازاڕێـكی شـاری ئه‌زمیر، ئه‌وه‌ی كه بووه مایه‌ی كوژرانی كه‌سـێـك و برینداربوونی 14 ی تر، ده‌سه‌ڵاتداران به هه‌زاران پـۆلیسـیان له شـاره‌كه‌دا بڵاوكردۆته‌وه. تا ئێسـتا كه‌س به‌رپـرسـیارێـتی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ڕانه‌گه‌یاندووه.
ئه‌مه دواهه‌مین خۆپـیشـاندانه كه سێـكیولاره‌كان تائێستا سـازیان كردووه پـێش ئه‌وه‌ی له 22 ی مانگی حه‌وت هه‌ڵـبژاردنی په‌رله‌مانی ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان داوای هه‌ڵـبژاردنی پـێـش وه‌ختی كرد پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مان ده‌سـتنیشـانكراوی پارته‌كه‌ی عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان بۆ سه‌رۆكایه‌تی توركیا په‌سه‌ند نه‌كرد.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان ده‌ڵێت حكومه‌ته‌كه‌ی له ماوه‌ی چوار سـاڵ و نیوی ده‌سه‌ڵاتیدا سـیسـتمی سێـكیولاری وڵاته‌كه‌ی نه‌گۆڕیوه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له ئه‌سـته‌نبوڵ، ئه‌مبه‌رین زه‌مان، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان جانی دیلان وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه.