ڕۆژی یه‌كشه‌ممه جێـگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا دیـك چه‌ینی گه‌یشـته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و له‌وێ له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی میسری حوســنی موباره‌ك سه‌باره‌ت به عێراق و هه‌ندێ
كێشه‌ی تر كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجام دا.
ڕاوێـژكارێـكی چه‌ینی ده‌ڵێت مشـتومڕه‌كان به‌رفراوان بوون. هه‌روه‌ها له میانه‌ی سه‌ردانه‌كه‌یدا چه‌ینی له‌گه‌ڵ وه‌زیری به‌رگری میسر محه‌مه‌د حسێن ته‌نتاوی كۆبووه‌وه.
پاش كۆبوونه‌وه‌كان، چه‌ینی گه‌ڕایه‌وه ئوردن، وه له‌وێ له‌لایه‌ن شـاعه‌بدوڵـڵا و شـاژن ڕانیا ئێواره‌خوانێـكی بۆ سـازكرا.
شـایانی ئاماژه‌یه دیـك چه‌ینی له‌م گه‌شـته‌یدا بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌یه‌وێت پـشـتیوانی نێونه‌ته‌وه‌یی به‌ده‌ست بهێنێت بۆ سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی عێراق. هه‌روه‌ها مه‌به‌ستێـكی دیكه‌ی له‌و مشتومڕانه‌ی كه له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ئه‌نجامی داوه ئه‌وه بووه كه وه‌ك خۆی ده‌یڵێت به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جموجوڵانه‌ی ئێرانه كه بۆ كۆنتڕۆڵـكردنی ناوچه‌كه ده‌یدات.
دیـك چه‌ینی پـێشـتر له‌م گه‌شـته‌یدا سه‌ردانی هه‌ریه‌ك له عێراق و عه‌ره‌بستانی سعودیه و ئه‌بو زه‌بی كرد.
له میانه‌ی وتووێژ و لـێدوانه‌كانیدا دیـك چه‌ینی به‌ڵێنی دا به‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و وڵاتانی دیكه ڕێـگه به ئێران ناده‌ن بـبێته خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی و هه‌روه‌ها كۆنتڕۆڵی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بكات.