پـۆلیسی توركیا ڕایگه‌یاند كه سه‌ر له‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه ته‌قینه‌وه‌یه‌ك بازاڕی شـاری ئه‌زمیری ڕۆژئاوای توركیای هه‌ژاند، وه له ئاكامدا یه‌ك كه‌س كوژراوه و 14 كه‌سی
تریش بریندار بوون.
ده‌سه‌ڵاتداران ده‌ڵێن بۆمبه‌كه ده‌ستكردی خۆماڵی بووه و له ناو جانتایه‌كدا بووه كه به پاسكیلێـكه‌وه كرابوو. ده‌شـڵێن له‌و ده‌مه‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه كه ده‌ستفرۆشه‌كان خه‌ریـكی ڕازاندنه‌وه‌ی شوێنه‌كانیان بوون.
هه‌تا ئێسـتا ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه ئاشـكرا نه‌بووه. پـێشـتر چه‌كدارانی كورد و چه‌پـڕه‌وان و هه‌روه‌ها ئیسلامیـیه توندڕه‌وه‌كان ته‌قینه‌وه‌یان له توركیادا ئه‌نجام داوه.
شـایانی باسه ئه‌م ته‌قینه‌وه‌یه یه‌ك ڕۆژ پـێش ئه‌و خۆپـیشـاندانه مه‌زنه دێت كه به‌رنامه‌ی بۆ داڕێژراوه له شـاری ئه‌زمیر به‌ڕێوه‌بچێت بۆ پـشـتیوانیـكردن له سیستمی سـیكیولاری وڵاته‌كه.