كاربه‌ده‌سـتێـكی باڵای وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌ڵێت ڕۆژی هه‌ینی وڵاتانی ڕۆژئاوا
به فه‌رمی تاوتوێی بڕیارێـك له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كه‌ن كه تیایدا پـێشـنیاری سه‌ربه‌خۆیـیه‌كی چاودێریكراوی بۆ كۆسۆڤۆ ده‌كات.
له‌و باره‌یه‌وه یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا نیكۆلاس بێرنز پـشـتگیری به‌هێزی خۆی له پـێـشـنیازی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ئه‌و مه‌به‌سـته ده‌ربڕێ.
مارتی ئه‌هتیساری نێردراوی كۆسۆڤۆ بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی ئه‌و پـێشـبیـنی سـازدانی ده‌نگدانێـك له باره‌ی بڕیاری پـێشـنیازكراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا ده‌كات. نێردراوه‌كه‌ی كۆسۆڤۆ له په‌راوێزی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌یی ڕێبه‌رانی 11 وڵاتی باشوری ئه‌وروپا له زه‌گربی پایته‌ختی كرواتیا ئه‌م گوتانه‌ی ڕاگه‌یاند.
هاوكات زاڵمای خه‌لیلزاد باڵیۆزی ئه‌مریكا بۆ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان گوتی زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پـشتگیری له پلانه‌كه ده‌كه‌ن.
باڵیۆزی ڕوسـیاش ڤیتالی چووركن دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌و ڕه‌وشه‌ی هه‌رێمی كۆسۆڤۆ ناكرێت تا سه‌ر وابێت، به‌ڵام په‌ڵپی گرت و گوتی به‌خشینی سه‌ربه‌خۆیی به كۆسۆڤۆ ده‌سـتدرێـژیـیه بۆ سه‌ر خاكی وڵاتێـكی ئه‌ندام له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا.
شـایانی باسه كۆسۆڤۆ به‌شـێـك بوو له وڵاتی یۆگۆسلاڤیای جاران، وه له سـاڵی 1999 وه له ژێر سه‌رپه‌رشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندایه.