كاربه‌ده‌ستانی پۆلیسی عێراقی ده‌ڵێن له ئاكامی دوو ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی ڕۆژی هه‌ینیدا له گه‌ڕه‌كێكی زۆرینه‌ی شیعه ئاینزاكان له به‌غدا به لایه‌نی كه‌مه‌وه 22 كه‌س كوژراون. هه‌روه‌ها پتر له شه‌ست كه‌سیش بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه، كاربه‌ده‌ستانی عێراقی ده‌ڵێن ته‌قینه‌وه‌كان چه‌ند خاڵێكی پشكنینی پۆلیسیان له گه‌ڕه‌كی زه‌عفه‌رانییه كرده ئامانج.
له پێشهاته‌یه‌كی دیكه‌دا، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له باكوری عێراق ده‌ڵێت له پێناو كۆنترۆڵكردنی ئاسایشی پارێزگای دیاله كه تادێت توندوتیژی تیایدا له هه‌ڵچووندایه، پێویستیان به سه‌ربازانی زیاتری ئه‌مه‌ریكی هه‌یه.
فه‌رمانده‌ی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمان چوار تیرۆركارییان له عێراق كوشتووه كه له نێویاندا گوایه وه‌ك ده‌ڵێن ئه‌ندامێكی باڵای تۆڕی ئه‌لقاعیده‌ی له عێراق تیادایه. له‌و باره‌یه‌وه كاربه‌ده‌ستانی له‌شكری ده‌ڵێن چوار تیرۆرسته‌كه له‌و ده‌مه‌دا كوژران، كاتێك هێزه‌كانی هاوپه‌یمان گه‌مارۆی چه‌ند تۆڕێكی سازدانی ماشێنی بۆمب ڕێژكردنیان له نزیك تاجی دابوو، ته‌قه‌یان له هێزه‌كانی هاوپه‌یمان كرد و ئه‌مانیش ده‌ستیان لێكردونهتهوه و له ئاكامدا ئه‌و چوار تیرۆرسته كوژراون. لێپرسراوانی له‌شكری ئه‌مه‌ریكی بڕوایان وایه ئه‌و ئه‌ندامه‌ی تۆری سه‌ر به ئه‌لقاعیده كه كوژراوه، سه‌رۆكی شانه‌یه‌كی ماشێنی بۆمب ڕێژكردن بووبێت.
هاوكات له ڕاگه‌یاندنه‌كه‌ی هێزه‌كانی ئهمهریكیدا هاتووه كه له‌و ههڵكوتاندنه سه‌ره‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان له ناوچه‌كانی تاجی له به‌غدا هه‌روه‌هاش له شاری موسڵ، سه‌رجه‌م نۆ تیرۆرست ده‌ستگیر كراون.
جێی باسه، هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی هێزه‌كانی هاوپه‌یمان، شانه‌كانی دروستكردنی ماشێنی بۆمب ڕێژكراواییان كرده ئامانجی خۆیان. هه‌ر له عێراق له درێژه‌ی كاری توندوتیژیدا، له‌شكری ئه‌مه‌ریكی هه‌واڵی كوژرانی چوار سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكییان له میانه‌ی شه‌ڕ و پێكدادانێكدا ڕاگه‌یاند