ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا تۆنی بلێر له گوتارێـكدا ڕایگه‌یاند كه‌وا
ئه‌و ڕۆژی 27 ی مانگی شه‌شی ده‌سـتنیشـان كردووه بۆ ده‌ست لهكاركێـشـانهوهی له پـۆسـته‌كه‌ی.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پاش تۆنی بلێر وه‌زیری دارایی گۆردن بڕاون پـۆستی سه‌رۆك وه‌زیری به‌ریتانیا بگرێته ده‌ست.
له‌و باره‌یه‌وه هاوكارمان شوان سه‌عید گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ نووسه‌ر و لـێـكۆڵه‌ره‌وه‌ی كورد دكتۆر ڕێبوار فه‌تاح سـازكردووه.
دكتۆر ڕێبوار له میانه‌ی قسه‌كانیدا ده‌ڵێت ڕه‌نگه ئه‌وه‌ی دوای تۆنی بلێر دێت گۆڕانكاری له شـێوازی حوكمدا بكات، به‌ڵام بڕوا ناكه‌م بتوانێت ناوه‌رۆكی سـیاسی حكومه‌تی به‌ریتانیا بگۆڕێت.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی گفتوگۆكه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.