له به‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی كورد له تاراوگه هاوكارمان حه‌یده‌ر كه‌ریم گفتوگۆیه‌كی له‌گه‌ڵ جه‌میل ئیسـماعیل شـوانی سازكردووه كه خه‌ڵـكی شـارۆچكه‌ی پـردێیه، وه له
سـاڵی 1983 وه كوردسـتانی به‌جێ هێشـتووه و له وڵاتی دانیمارك نیشته‌جێ بووه، وه هه‌ر له‌وێ زانكۆی ته‌كنه‌لۆژی ته‌واوكردووه.
به‌ڕێز جه‌میل ده‌ڵێت تاراوگه لایه‌نی خۆشی هه‌یه و هه‌روه‌ها لایه‌نی ناخۆشیشی هه‌یه، پاش چه‌ند سـاڵـێـك كه مرۆڤ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات ده‌ژی .... له وڵاتێـكدا تۆ دهگیرسـێتهوه و خێزان دروست ده‌كه‌یت، منداڵـت له‌وێ گه‌وره ده‌بێت پاش پانزه، بـیست، سی سـاڵ، هه‌ست ده‌كه‌یت كه‌وا ئه‌و وڵاته به شـێوه‌یه‌ك وڵاتی تۆیه، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتیش‌دا تۆ نامۆیت، یه‌عنی خه‌ڵـكی ئه‌و وڵاته تۆ وه‌كو بێـگانهیهك سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام وڵاتی تۆش نیـیه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ هه‌ر له ڕۆژێـكدا دێت كه‌وا دهگهڕێـیتهوه وڵاتی خۆت، پاش چه‌نده‌ها سـاڵ كه ئه‌ته‌وێت بگهڕێـیتهوه وڵاتی خۆت سه‌یر ده‌كه‌یت تۆ له‌وێش نامۆیت، كۆمه‌ڵـێـك هاوڕێ و دۆست و هه‌ڤاڵت هه‌بووه نه‌ماون و یاخود ده‌رچوونه، یه‌عنی ژیانی گه‌ڕانه‌وه‌شت ..... له‌وێش بۆ تۆ ناخۆشه.
ده‌توانن گوێبیستی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.