كاربه‌ده‌ستـانی فه‌ره‌نسی ده‌ڵێن بۆ ڕۆژی سێهه‌م خۆپـیشـاندانه ناڕهزایـیـهكانی كه له دژی هه‌ڵـبژاردنی نیكۆلاس سـاركۆزی بۆ پـۆستی سه‌رۆكی وڵات ئه‌نجامده‌درێن به‌رده‌وام
بووه، به‌ڵام به توندوتیژیـیه‌كی كه‌متر.
ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆكی پارتی سـۆشـیالیستی فه‌ره‌نسـا، فرانسـوا هۆڵاند، داوای هێمنی و دان به‌خۆداگرتنی له لایهنگرهكانیانی كرد.
فرانسـوا هۆڵاند له ڕێی ڕادیۆی فه‌ره‌نسـاوه گوتی تاكه شێواز بۆ ده‌ربڕینی توڕه‌یی و بێ ئومێدی و ههستـكردن به شـكستهێنان له ڕێـگای سندوقه‌كانی ده‌نگدانه‌وه ده‌بێت.
مانگی ئاینده هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی له فه‌ره‌نسـا سـازده‌كرێت، وه پاشان ڕوون ده‌بێته‌وه ئایا زۆرینه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان پـشتیوانی له به‌رنامه‌كه‌ی نیكۆلاس سـاركۆزی ده‌كه‌ن و یان نا.
جێی ئاماژه پـێـكردنه له ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌وه له پاریس و شـاره سه‌ره‌كیـیه‌كانی تری فه‌ره‌نسـا سه‌ده‌ها خۆپـیشـانده‌ر شوشه‌ی په‌نجه‌ره‌ی ئۆتۆمبیلیان شـكاندووه و ژماره‌یه‌كی زۆر ئۆتۆمبیلیشـیان سوتاندووه، وه هه‌روه‌ها به‌گژ پـۆلیسـدا چوونه‌ته‌وه.
زیاتر له 700 كه‌س ده‌سـتگیركراون، به‌پـێی ڕاپـۆرته‌كان ڕووداوه‌كان برینداری قورسی لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه.
نیكۆلاس سـاركۆزی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه و له خولی دووهه‌می هه‌ڵـبژاردنه‌كاندا به‌سه‌ر سـیگۆلین ڕۆیالی كاندیدی پارتی سۆشـیالیسـت سه‌ركه‌وت. بڕیاره له 16 ی مانگی پـێـنجدا ده‌ستبه‌كاربێت.