پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له بازاڕێـكی شـاری كوفه‌ی شیعه‌نشین، به‌لایه‌نی كه‌م 16 كه‌س كوژراون و 70 كه‌سی تریش
برینداربوون.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن ڕه‌نگه زیانه گیانیـیه‌كان زیاد بكات.
له پـێشـهاته‌كانی تردا له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت ڕۆژی سێشه‌ممه به‌هۆی بۆمبێـكی لاڕێ له ناوچه‌ی باشوری ڕۆژهه‌ڵاتی به‌غدا 2 سه‌ربازی ئه‌مریكی كوژراون. پـۆلیسیش ده‌ڵێت له ڕۆژی دووشه‌ممه‌وه 30 ته‌رم له به‌غدا دۆزراوه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ده‌ڵێت 35 هه‌زار سه‌ربازی ئاگاداركردۆته‌وه تا ئاماده‌بن له‌مانگی هه‌شـتدا ڕوانه‌ی عێراق بكرێن
هه‌رچه‌نده هه‌ڵمه‌تێـكی سه‌پاندنی ئاسایش له به‌غدا و ناوچه دووره‌كان به پاڵـپـشـتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا به‌ڕێوه ده‌چێت، به‌ڵام له‌م هه‌فتانه‌ی دوایـیدا و به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژكراو سه‌دان كه‌س كوژراون.
ڕۆژی دووشه‌ممه گروپـێـكی سه‌ر به ئه‌لقاعیده به‌رپـرسـیارێـتی خۆی له هێرشه‌كه‌ی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ڕاگه‌یاند ئه‌وه‌ی 6 سه‌ربازی ئه‌مریكی و ڕۆژنامه‌وانێـكی ڕوسی تیادا كوژرا.
ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق گوتی ئه‌و به‌رپـرسـیاره له دانانی بۆمبێـكی لاڕێ له پارێـزگای دیاله له باكوری به‌غدا ئه‌وه‌ی به ماشـێـنێـكدا ته‌قیـیه‌وه كه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز و ئه‌و ڕۆژنامه‌وانه‌ی هه‌ڵـگرتبوو.
هاوكات كۆمیته‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی خاچی سوور ڕایگه‌یاند كه‌وا كرداره مرۆیـیه‌كانی له عێراق زیاد ده‌كات بۆ یارمه‌تیدانی سه‌دان هه‌زار كه‌سی لێ قه‌وماو.
خاچی سوور پـێوستی به 29 ملیۆن دۆلاری تره بۆ فراوانكردنی كاره فریاگوزاریـیه‌كانی.