ئێران له‌به‌ر دانه‌واندنی نیشـانداوه له به‌رنامه‌ی كاری كۆنفرانسی ناوه‌كی به به‌شـداری 130 وڵاتان له ڤـیـهنـنا، وه به‌م شـێوه‌یه پـێشـی له په‌ككه‌وتنی وتووێـژه‌كان گرت.
پـێشـتر ئێران پـێشی په‌سه‌ندكردنی به‌رنامه‌كه‌ی گرتبوو له‌به‌ر هه‌بوونی ده‌سته‌واژه‌ی پـشـتڕاسـتكردنهوه بۆ پـێویستی به جێبه‌جێـكردنی ته‌واوی ڕێـكـكه‌وتنی بڵاو نه‌بوونه‌وه‌ی ناوه‌كی. ئه‌و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه دهستـپـێـكرا له سه‌ره‌تای كۆنفرانسه‌كه له 30 مانگی ڕابردوو.
به‌ڵام ڕۆژی سێشه‌ممه ئێران به به‌رنووسێـكی ئه‌فریقای باشور قایل بوو كه ده‌ڵێت مه‌به‌ست له جێبه‌جێـكردنی ته‌واوی به‌نده‌كانی ڕێـكـكهوتنهكهیه، به‌و مانایه كه ئه‌مریكا و وڵاتانی تری خاوه‌ن چه‌كی ناوه‌كی ده‌بێت فشـاریان بۆ بێت بۆ چهكـكردنیان.
وڵاتانی به‌شـدار له كۆبوونه‌وه‌كه به ڕێـكـكه‌وتن له‌سه‌ر به‌رنامه‌ی كار قایل بوون.
ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانانی تاران تاوانبار ده‌كه‌ن به‌وه‌ی خه‌ریكی سـازكردنی چه‌كی ناوه‌كیـیه. تارانیش ده‌ڵێت پـرۆگرامه ناوه‌كیـیه‌كه‌ی ته‌نیا بۆ مه‌به‌ستی ئاشـتیخوازانه‌یه.