په‌رله‌مانی توركیا مشـتومڕ له‌سه‌ر ئه‌و پـێـشـنیارانه ده‌كات كه كراون بۆ گۆڕینی ده‌ستور به شێوه‌یه‌ك كه میلله‌ت له بری په‌رله‌مان سه‌رۆكی وڵاته‌كه هه‌ڵـبژێرێت.
پارتی داد و په‌ره‌پـێدانی ده‌سه‌ڵاتدار AK داوای ئه‌م گۆڕانكاریـیه‌ی كرد پاش ئه‌وه‌ی پارته ڕكابه‌ره‌كانی نێو په‌رله‌مان ئاماده‌ی خوله‌كانی ده‌نگدان نه‌بوون بۆ هه‌ڵبژاردنی كاندیدی پارته‌كه‌یان، وه‌زیری ده‌ره‌وه عه‌بدوڵـڵا گول وه‌ك سه‌رۆكی توركیا.
هه‌روه‌ها پـێشـنیاریش كراوه ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی له حه‌وت سـاڵه‌وه بۆ پـێنج سـاڵ بگۆڕێت، وه ڕێ به سه‌رۆك بدرێت بۆ خولێـكی تر خۆی كاندید بكات. هه‌روه‌ها ده‌یانه‌وێت له بری پـێـنج سـاڵ هه‌موو چوار سـاڵ جارێـك هه‌ڵـبژاردنی گشتی ئه‌نجام بدرێت.
سه‌رۆكی ئێسـتای توركیا، ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سێزه‌ر، مافی ڤیتۆكردنی گۆڕانكاریـيه‌كانی هه‌یه.
كاندیدكردنی به‌ڕێز گول، كه كه‌سـێـكی ئاینداره، قه‌یرانێـكی سـیاسی له نێوان پارتی AK ی ده‌سه‌ڵاتدار و سیكیولاره‌كانی توركیا نایه‌وه.
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه عه‌بدوڵـڵا گول كشـانه‌وه‌ی خۆی له كاندیدكردن بۆ پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی بۆ جاری دووهه‌م په‌رله‌مان شـكستی هێنا له ده‌نگدان بۆی.