دادگای باڵای پاكستان بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی پـێداچوونهوهیهكی دادگایی سه‌رۆكی له‌كار
خراوی دادوه‌رانی ڕاگرتووه ئه‌وه‌ی كه گوایه زیاده‌ڕۆیی له به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵاتدا كردووه.
پارێزه‌رێـكی سه‌رۆكی دادوه‌ران (ئیفتیخار محه‌مه‌د چودری) ڕۆژی دووشه‌مه گووتی دادگای باڵا فه‌رمانی ئه‌و له‌كار ڕاگرتنه‌ی داوه تاكو ئه‌و ده‌مه‌ی فه‌رمانی یاسایی له‌سه‌ر به‌ڕێز چودری ده‌رده‌چێت.
سه‌رۆك په‌روێز موشه‌ره‌ف چودری له مانگی سـێدا له‌كارخست . چودری ده‌ڵێت له‌كارخستنی ئه‌و به‌پـێی ده‌ستوور نیـیه و ئه‌و لیژنه 5 ئهندامـیـيهی كه دانراون بۆ پـێداچوونه‌وه به دادگایـیكردنهكهیدا شایانی ئه‌وه نین ئه‌و دادگایی بكه‌ن.
له‌و ده‌مه‌وه‌ی چودری له‌كار خراوه پشتیوانانی چه‌ندین خۆپـیشـاندانی گه‌وره‌یان له دژی سه‌رۆك موشه‌ره‌ف سازداوه. هه‌ر ڕۆژی یه‌كشه‌مه به‌ده‌یان هه‌زار له پشتیوانانی له لاهۆر كۆبوبونه‌وه.
ڕه‌خنه‌گران ده‌ڵێـن به‌ڕێز موشه‌ره‌ف چودری له‌كارخستووه تا ده‌نگی سه‌ربه‌خۆی ده‌سه‌ڵاتی دادی وڵات كپ بكات.