كاربه‌ده‌سـتان له كامیرۆن ده‌ڵێن ئه‌و 114 كه‌سه‌ی له سه‌ر ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی هێـڵی
ئاسـمانی كینیادا بوون كه ڕۆژی شه‌ممه له كامیرۆن كه‌وتۆته خوارێ هه‌موویان مردوون.
فـڕۆكه‌كه 20 كیلۆمه‌تر له دووری شـاری كه‌نار ده‌ریای دوالا كه‌وتووه. ده‌سه‌ڵاتداران كه له شوێنی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌دا بوون ده‌ڵێن یه‌كه‌م جار پـێشی فڕۆكه‌كه له قوڕاوێـكی جه‌نگه‌ڵیدا چه‌قیوه و پاشـان نوقمی ئاوی زه‌لكاوه‌كه بووه.
ڕۆژی دووشه‌ممه تیمه‌كانی فریاگوزاری داس و مشـاریان به‌كارهێناوه بۆ بڕینی گیا و زه‌لی ناو زه‌لكاوه‌كه تا بگه‌نه پاشـماوه‌ی فڕۆكه‌كه.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه فڕۆكه‌ی جۆری بۆینگی 737 ی هێـڵی ئاسـمانی كینیا به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌ممه پاش هه‌ستانی له شـاری دوالا له باو زریانێـكدا كه‌وته خوارێ.
كارمه‌ندانی فریاگوزاری ڕۆژی یه‌كشه‌ممه دوای زیاتر له 40 كاتژمێر له ڕووداوه‌كه شوێنی كه‌وتنی فڕۆكه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه.
فڕۆكه‌كه هاوڵاتی زیاتر له 20 وڵاتی له‌سه‌ردا بووه، وه زۆربه‌یان ئه‌فریقایی بوون.