كۆنه‌پارێزی فه‌ره‌نسی نیكۆلاس ساركۆزی پـۆستی سه‌رۆكایه‌تی فه‌ره‌نسـای برده‌وه، پاش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر ڕكابه‌ره‌كه‌ی سـیگۆلین ڕۆیالی كاندیدی پارتی سۆشـیالیسـت به 53%
به‌رامبه‌ر به 47% ی ده‌نگه‌كان.
پاش چه‌ند خوله‌كێـك له داخرانی بنكه‌كانی ده‌نگدان سـیگۆلین ڕۆیال دانی به شـكستهێنانه‌كه‌یدا نا، وه پاشان نیكۆلاس ساركۆزی له كه‌ناڵه‌كانی ته‌له‌فیزیۆنی سه‌رانسه‌ری فه‌ره‌نسـادا ده‌ركه‌وت و سه‌ركه‌وتنی خۆی ڕاگه‌یاند، وه له هه‌مان كاتدا به هه‌زاران له لایه‌نگرانی ڕژانه سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆشـحاڵی خۆیان به‌و بۆنه‌یه‌وه ده‌رده‌بڕی.
هاوكات نه‌یارانی ساركۆزیش ده‌سـتیان به خۆپـیشـاندانی ناڕه‌زایی كرد و له چه‌ند شوێنێـك كه‌وتنه به‌رد هاویشتن و ئۆتۆمبیل سـووتاندن، وه هێزه‌كانی پـۆلیسیش بۆ بڵاوه‌پـێـكردنیان كه‌وتـنه به‌كارهێنانی ئاو و گازی فرمێـسك ڕژێن.
نیكۆلاس ساركۆزی له میانه‌ی قسه‌كانیدا گوتی ئه‌و ده‌بێت به سه‌رۆكی هه‌موو فه‌ره‌نسـیـیه‌كان. هه‌روه‌ها ڕێزی خۆشی بۆ خانم سـیگۆلین ڕۆیال ده‌ربڕی.
زۆر له لایه‌نگرانی نیكۆلاس ساركۆزی وای لێ ده‌ڕوانن كه پاڵـپـشتی ئابوری بكات و له هه‌مان كاتدا زۆر له نه‌یارانی له‌و باوه‌ڕه‌دان زۆر توند ده‌بێت له به‌رامبه‌ر كه‌مینه و كۆچبه‌ران.
نیكۆلاس ساركۆزی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه له ئه‌وروپایـیه‌كانی خواست یارمه‌تی ئه‌وانه بده‌ن كه پـێویسـتیان به پاراستن هه‌یه، له‌وانه قوربانیانی ڕژێمه سـته‌مكار و دیكتاتۆریـیه‌كان.
ساركۆزی ده‌شـڵێت ده‌یه‌وێت یارمه‌تی ئه‌فریقایی‌یه‌كان بدات تا زاڵ بن به‌سه‌ر نه‌خۆشی و برسێتی و هه‌ژاریدا.
هه‌روه‌ها سـاركۆزی گوتی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌توانێت پـشت به دۆسـتایه‌تی فه‌ره‌نسـا ببه‌ستێت، وه گوتیشی ئه‌وه‌ش مانای ئه‌وه نیـیه ئه‌و دوو وڵاته به‌رده‌وام ده‌بێت یه‌ك بۆچوونیان هه‌بێت.