په‌رله‌مانی تورکی که زۆرینه‌ی ئه‌ندامه‌کانی سه‌ر به پارتی حوکمڕانی داد و گه‌شه‌پێدانن، نه‌یتوانی کاندیدی پارته‌که‌یان له دووه‌م خولی ده‌نگدان‌دا بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی هه‌ڵبژێرێت. عه‌بدوڵا گول که تاکه به‌ربژاری به‌رزترین پۆستی ووڵاته‌که‌یه، کشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند پاش ئه‌وه‌ی په‌رله‌مانی ووڵات نه‌یتوانی له‌و باره‌یه‌وه بگاته هیچ ڕێکه‌وتنێک.
ئه‌م به‌ره‌وپێشچوونانه‌ش به دوایترین ڕووبه‌ڕووبونه‌وه داده‌نرێت که له نێوان سه‌رۆک وه‌زیر ره‌جه‌ب ته‌یب ئۆردوگانی لایه‌نگری دامه‌زراندنی حکومه‌تی ئیسلامی و لایه‌نگرانی دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی سێکولار له ووڵاته‌که‌دا به‌دی کرابێت. دامه‌زراندنی حکومه‌تێکی سێکولاریش له تورکیادا له لایه‌ن له‌شکری به‌هێزی ووڵاته‌که و پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کانیه‌وه پشتیوانی ده‌کرێت.
پارته ئۆپۆزسیۆنه‌کان به‌شداری دانیشتنی په‌رله‌مانیان نه‌کرد تاوه‌کو ڕێگه له هه‌ڵبژاردنی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێستای تورکیا عه‌بدوڵا گول بۆ پۆستی سه‌رۆکایه‌تی بگرن.
سێکولاره‌کان سه‌رۆک وه‌زیر ئۆردوگان تاوانبار ده‌که‌ن به‌وه‌ی له‌ماوه‌ی چوار ساڵ و نیوی کارکردنی له ئۆفیسی سه‌رۆکایه‌تی وه‌زیر‌دا هه‌وڵیداوه تورکیا به‌ره‌و حوکمڕانی ئیسلامی به‌رێت. به پێی ئه‌وه‌ش، ئه‌گه‌ر گول که ئایندارێکی موسوڵمانه ببێته سه‌رۆک ئه‌وا یاسایه‌ک مۆر ده‌کرێت که به‌رگی سێکولاری له‌سه‌ر تورکیا لاده‌بات، ئه‌و به‌رگه‌ی که بۆ یه‌که‌م جار له لایه‌ن دامه‌زرێنه‌ری تورکیای مۆدێرنه‌وه که‌مال ئه‌تاتورکه‌وه چه‌سپێنراوه.
ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سیزه‌ر که دادوه‌رێکی پێشووه و لایه‌نگرێکی توندی سێکولاریزمه له میانه‌ی حه‌وت ساڵی سه‌رۆکایه‌تیدا هه‌موو یاسایه‌کی حکومه‌تی ڤیتۆ کردووه که مه‌ترسی له‌سه‌ر سیسته‌می سێکولاری تورکیا هه‌بووبێت. بڕیاره له 16 ی مانگی پێنج‌دا له‌سه‌ر کورسی حوکمڕانی بێته خوارێ.
له‌گه‌ڵ کشانه‌وه‌ی گول له پۆستی سه‌رۆکایه‌تیش، شیکه‌ره‌وان ده‌ڵێن به‌ڕێز سیزه‌ر له‌سه‌ر کورسی ده‌سه‌ڵات ده‌مێنێته‌وه هه‌تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی په‌رله‌مانێکی نوێ هه‌ڵده‌بژێرێت. بۆ کۆتایی هێنانیش به‌م کێشه‌یه، ئۆردوگان بانگه‌شه‌ی کردووه که ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی گشتی پێش بخرێت بۆ 22 ی مانگی حه‌وتی داهاتوو.
بۆچوونه‌کانیش ده‌رباره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا به‌ڕێز ئۆردوگان و حکومه‌ته‌که‌ی خۆیان له ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئیسلامی جیاکردۆته‌وه یان نا، هێشتا زۆر به دابه‌شبوویی ماونه‌ته‌وه. له میانه‌ی کۆتایی هه‌فته‌شدا، به ده‌یان هه‌زار تورک ڕێپێوانیان به نێو شاره‌کانی خۆرئاوای تورکیا له جاناکه‌لی و مانیشا دا سازکرد و له دژی ئۆردوگان ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و دروشمی پشتیوانیان له ڕژێمی سێکولار به‌رزکردبۆوه.
له لایه‌کی دیکه، رۆژبین توگان که پارێزه‌رێکی ناوبانگی مافه‌کانی مرۆڤه و دانیشتووی پارێزگای هه‌کارییه که ناوچه‌یه‌کی دانیشتووی کورده‌کانه له‌سه‌ر سنوری تورکیا له‌گه‌ڵ ئێران و عێراق‌دا، ده‌ڵێت ئه‌و باوه‌ڕده‌کات حکومه‌تی ئۆردوگان کارێکی زۆری بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشی دیموکراسی له ووڵاته‌که‌دا کردبێت و زۆر زیاتر له هه‌ر سه‌رۆک وه‌زیرێکی پێشتری تورکیا و له‌وانه‌ش که سوودییان له‌م هه‌وڵانه‌ی ئۆردوگان وه‌رگرتبێت، کورده‌کانی ووڵاته‌که بوون که ژماره‌یان به 12 ملیۆن که‌س ده‌خه‌مڵێنرێت.
به پێی خانم توگان، ئه‌م هه‌وڵانه‌ش به‌هۆی ئه‌و ریفۆرمانه‌وه بوون که له لایه‌ن به‌ڕێز ئۆردوگانه‌وه مۆرکران و بوونه هۆی ئه‌وه‌ی یه‌کێتی ئه‌وروپا ووتوێژه‌کانی به ئه‌ندامبوونی تورکیا له ساڵی 2005 دا بکاته‌وه که بۆ ماوه‌یه‌کی درێژ دواخرابوو.
توگان هه‌روه‌ک زۆر له شاره‌زایانی دیکه، باوه‌ڕی وایه‌تی ڕووداوه‌کانی هه‌فته‌ی ڕابردووی تورکیا کاردانه‌وه‌ی کێشه‌یه‌کی به‌رفراوانتری ووڵاته‌که‌یه له نێوان ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێت ووڵاته‌که‌یان ئازادترێک و کرداره‌کانیان ئاشکراترێک بکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی وه‌ک له‌شکر ده‌یانه‌وێت ڕابوه‌ستن تاوه‌کو ئه‌و کاته‌ی ده‌سه‌ڵات له ده‌ست ده‌ده‌ن و ئه‌وه‌ش کاربکاته سه‌ر ئه‌وه‌ی تورکیا ببێته ئه‌ندام له یه‌کێتی ئه‌وروپادا.