له ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی به‌رنامه‌ی فه‌رهه‌نگ و تۆره‌ی كوردی به‌ڵێن سـاڵح میوانداری
شـاعیرێـك ده‌كات كه ده‌مێ سـاڵه سه‌رقاڵی نووسینی شیعره و وه‌ك هه‌ندێـك له ڕه‌خنه‌گران باسی ده‌كه‌ن شـاعیرێـكه هه‌نگاوی ورد و بابه‌تیـیانه له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی شیعری كوردیدا داده‌نێن.
شـاعیرێـكه به هێمنی ده‌نووسێت و به ئارامیش شیعره‌كانی خۆی ده‌خاته به‌رده‌ست خوێنه‌رانی. هه‌ندێـك جاریش كه ڕه‌خنه، یان لـێـكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئه‌ده‌بی ده‌خوێنێـته‌وه برۆكانی گرژ ده‌كات و سه‌ری ناڕه‌زایی بۆ ڕاده‌وه‌شـێـنێت، ئه‌ویش كه‌ریم ده‌شتی شـاعیره.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 9 خوله‌كه.