سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی سودانی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر درێژه به فه‌رامۆشـكردنی به‌ڵـێنه‌كانی بۆ كۆتایـی هێنان به‌كاری توندوتیژی هه‌رێمی دارفوری سودان بدات ئه‌وا وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا سـزاكانی سه‌ر سودان توندتر ده‌كات:
" تۆمارنامه‌ی سه‌رۆك عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر له‌لایه‌ك به‌ڵێنی هاوكاریكردن له‌خۆ ده‌گرێت هاوكات له لایه‌كی تره‌وه سه‌رۆكی ناوبراو ڕێـگای نوێی دیكه بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی توانا و هه‌روه‌ها به‌ربه‌ستكردنی هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هێنانه كایه‌ی ئاشتی له وڵاته‌كه‌دا ده‌دۆزێته‌وه. كاتی به‌ڵـێندان به‌سه‌ر چووه وده‌بێت سه‌رۆك عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر هه‌نگاو بنێت."
له سـاڵی 2005 وه حكومه‌تی سودانی وه‌ك به‌شـێـك له هه‌ڵمه‌تی له دژی چه‌كداران له هه‌رێمی دارفور له‌و پـێناوه‌دا خه‌رتوم چه‌كدارانی ناسراو به جه‌نجه‌ویدی به‌رداوه‌ته گیانی گونده‌كانی هه‌رێمه‌كه. سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت ژماره‌ی كوژراوانی هه‌رێمی دارفور سه‌رسوڕمێنه‌ره:
" پـتر له دوو سه‌د هه‌زار كه‌س له‌ئاكامی شه‌ڕ و ناكۆكی-- و یان به‌هۆی به‌د خۆراكی و هه‌روه‌ها نه‌خۆشی ئاكامی ئه‌و شه‌ڕانه گیانیان له‌ده‌ستداوه. له هه‌مان كاتیشـدا پـتر له دوو ملیۆن كه‌س به زۆره ملێ له ماڵ و حاڵ و گونده‌كانیان ده‌ر‌به‌ده‌ركراون و له نێو كه‌مپـه‌كانی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ی سوداندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن."
له سـاڵی 2005 وه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا به به‌های پـتر له دوو ملیار دۆلار كۆمه‌كی مرۆیی پـێـشـكه‌ش به هه‌رێمی دارفور كردووه. هه‌روه‌ها ئه‌مریكا هه‌وڵه‌كانی خۆی له پـێناو گه‌یشتن به ڕێـكـكه‌وتنێـكی سـیاسی له نێوان حكومه‌تی سودانی و گروپه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمه‌كه‌دا خسـتۆته گه‌ڕ. له مانگی یانزه‌ی سـاڵی 2006 دا حكومه‌تی سودان و هێزه چه‌كداره‌كانی هه‌رێمه‌كه له‌سه‌ر زیادكردنی حه‌وت هه‌زار سه‌ربازی ئاشتی پارێزی یه‌كێتی ئه‌فریقا به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ڕێـكـكه‌وتن.
له‌و ده‌مه‌وه گروپه چه‌كداره‌كان جیابوونه‌وه له نێویاندا ڕوویداوه، هاوكات حكومه‌تی سودانی په‌یڕه‌وی ڕێبازی هێرشی نوێ ده‌كات و تیایدا حكومه‌تی خه‌رتوم فڕۆكه‌ی له‌شـكری بۆیاخ ده‌كات و بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك فڕۆكه‌كانی ئاژانسـه‌كانی مرۆیی و ئاشـتی پارێزان بنوێنن و به‌هۆیانه‌وه چه‌ك بۆ هه‌رێمی دارفور بگوێزێته‌وه و هه‌روه‌ها بۆ بۆمبارانكردنی گونده‌كانی هه‌رێمه‌كه‌ش به‌كاریان بهێنێت. له لایه‌كی تره‌وه حكومه‌ته‌كه‌ی عومه‌ر ئه‌لبه‌شیر واده‌ی نیشته‌جێـكردنی سێ هه‌زار سه‌ربازی ئاشتی پارێزی له هه‌رێمی دارفوردا دواخسـتووه.
سه‌رۆك جۆرج بوش ده‌ڵێت به ملێونه‌ها له‌و هاوڵاتیـیه ده‌ربه‌ده‌رانه‌ی هه‌رێمی دارفور له‌به‌رده‌م مه‌ترسی هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشه‌كاندا ماونه‌ته‌وه:
" بێ سه‌روبه‌ری و بێ یاسایی و نا ئارامی كه تا دێت له په‌ره‌سه‌ندندان كاری كارمه‌ندانی كۆمه‌ك بۆ گه‌یاندنی فریاگوزاری بۆ ئه‌وانه‌ی پـێویسـتیان به كۆمه‌كه سه‌خت كردووه-- هه‌ندێـك له ڕێـكخراوه‌كان له ئه‌نجامی هۆكاری مه‌ترسی سه‌ر ژیانی كارمه‌نده‌كانیان ناچار بوون ئه‌و كارمه‌ندانه‌یان له‌و هه‌رێمه‌دا نه‌هێـڵن."
سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت" جارێـكی تر ده‌رئه‌نجامی كرده‌وه‌كانی حكومه‌تی سودانی ده‌بێت پـیاوان و ژنان و هه‌روه‌ها منداڵانی بێ چاره باجه‌كه‌ی بده‌ن."