كۆنفرانسی دوو ڕۆژه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی له‌سه‌ر عێراق و به‌مه‌به‌سـتی سه‌قامگیركردنی باری ئه‌م وڵاته ڕۆژی هه‌ینی له شه‌رم ئه‌لشێخی میسر به كۆتایی هات كه به به‌شـداری نوێنه‌رانی زیاتر له 50 وڵاتان، به وڵاتانی دراوسێی عێراق و نوێنه‌رانی پـێـنج وڵاتی ئه‌ندامی هه‌میشه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌ڕێوه‌چوو .
سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی له یه‌كه‌م ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه داوای لـێـخۆشـبوونی له قه‌رزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد، كه هه‌روه‌ها سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی مون له گوتارێـكیدا گوتی شـانده‌كان به‌ڵێنی لێـخۆشـبوونی 60 ملیار دۆلاریان داوه.
هه‌ر له‌و كۆنفرانسه تاوتوێی پلانێـكی پـێـنج سـاڵه به سه‌رپه‌رشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و بانكی جیهانی كرا بۆ بنیادنانه‌وه‌ی ئابوری، سه‌قامگیری، سـیاسی و هه‌روه‌ها ئاسایشی هه‌میشه‌یی بۆ عێراق.
به‌ڵام ئایا به‌ڵێنه‌كانی وڵاتانی جیهان به‌ڕاستی ده‌توانێت ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌میشه‌یی و ئاشـتـبوونه‌وه‌ی میلی بۆ عێراق له چوارچێوه‌ی عێراقێـكی دیموكراتیـك و یه‌كگرتوودا به‌دی بێنێت یان نا. كه هه‌موو چین و توێژه‌كانی ئاینی و نه‌ژادی تیایدا بتوانن به ئاشـتی بژین.
بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی له به‌رنامه‌ی هه‌له‌و واشـنتۆنی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا میوانداری ئه‌م به‌ڕێزانه‌ی كردووه.
دكتۆر فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆكی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان له په‌رله‌مانی عێراق.
دكتۆر فوئاد حسێن، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی به‌رنامه‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیككردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه. ماوه‌ی به‌رنامه‌كه 46 خوله‌كه.