كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی ئه‌مه‌ریكی ئامۆژگارییه‌كیان بڵاوكردۆته‌وه سه‌باره‌ت به به‌كارهێنانی ده‌مامكی ده‌موچاو ئه‌گه‌ر هاتوو په‌تای ئه‌نفلوه‌نزا بڵاوببێته‌وه هاوكاتیش هۆشداری ئه‌وه‌یان داوه كه ئه‌مه تاکه ڕێگای خۆپاراستن نییه.
لێپرسراوانی ده‌زگای ته‌ندروستی له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێن ئه‌م ڕێنوماییانه كاتین و سه‌رقاڵی توێژینه‌وه‌ن له‌سه‌ر كاریگه‌ری ده‌مامكی ده‌موچاو و باشترین شێوه‌ی به‌كارهێنانی له كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا. یه‌كێك له‌و پرسیارانه‌ش كه توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كراوه بریتییه له‌وه‌ی ئایا ده‌بێت تاچ ڕاده‌یه‌ك له كه‌سی تووشبووه‌وه نزیك بیت بۆ ئه‌وه‌ی پێویست بكات ده‌مامك به‌كاربهێنیت.
ئاژانسی چاودێری نه‌خۆشی سه‌ر به حكومه‌تی ووڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێت له‌وانه‌یه توێژینه‌وه‌كان چه‌ند مانگێك یاخود چه‌ند ساڵێكیان پێ بچێت. له‌به‌رئه‌وه، باشتر وایه بۆ ماوه‌یه‌كی كاتی هه‌وڵ بدرێت باشترین وه‌ڵامی ئه‌و پرسیار و بۆچوونانه بدرێته‌وه كه خه‌ڵكی گشتی ده‌یانخاته ڕوو.
به‌ڕێوبه‌ری ئاژانسه‌كه‌ش، دكتۆر جولی گێربێردینگ ده‌ڵێت "ئێمه تا ڕاده‌یه‌ك هه‌وڵی ده‌ستكه‌وتنی باشترین زانست له‌و لایه‌نه‌وه ده‌ده‌ین پێش ئه‌وه‌ی ڕێنومایی نوێ بڵاوبكه‌ینه‌وه، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین كه‌وا خه‌ڵكی خۆیان بڕیار بۆ خۆیان ده‌ده‌ن به پێی ئه‌و بۆچوونانه‌ی كه باوه‌ڕییان پێیه‌تی، له‌به‌رئه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێت ئه‌و جۆره زانیارییانه‌مان له پێشدا ده‌ست بكه‌وێت."
ناوه‌ندی كۆنترۆڵی نه‌خۆشی ڕاشده‌گه‌یه‌نێت كه‌وا ئه‌م ئامۆژگارییه نوێیه‌ی بڵاوییان كردۆته‌وه له‌سه‌ر بنچینه‌ی شاره‌زایی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی بووه. هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، ئاژانسه‌كه دوو جۆری ده‌مامكیان دروستكردووه. جۆرێكیان هه‌ر له كوتاڵی ئاسایی دروست كراوه و جۆری دووه‌میان ده‌مامكی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌یه. هه‌ر جۆره‌شیان بۆ مه‌به‌ستێك به‌كارده‌هێنرێن.
ده‌مامكی ئاسایی، ده‌موچاو له به‌رامبه‌ر كۆكه و پژمین مرۆڤ ده‌پارێزێت. ده‌مامكی كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ش فلته‌ر یاخود پاڵاوته‌ی تیادایه و ڕێگه له كاریگه‌ری له سه‌دا 95 ی ئه‌و ڤایرۆسانه ده‌گرێت كه له‌وانه‌یه دووچاری مرۆڤ ببنه‌وه.
له میانه‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا، باشتر وایه ئه‌و جۆره ده‌مامكانه به‌كاربهێنرێن له لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌نفلوه‌نزایان هه‌یه و له دووری 2 مه‌تر یان كه‌متر له یه‌كێكی ته‌ندروسته‌وه نزیك ده‌بنه‌وه و یاخود هه‌رچ كه‌سێك كه له‌گه‌ڵ یه‌کێكی هه‌ڵگری نیشانه‌ی ئه‌نفلوه‌نزادا ده‌ژی یاخود له ناو قه‌ره‌باڵغییه‌كدا كه له‌وانه‌یه خه‌ڵكی تووشبووی تیادا بێت.
گێربێردینگ ده‌ڵێت پێویسته ئه‌و ده‌مامكانه به ته‌واوه‌تی بۆ قه‌باره‌ی ده‌موچاوی ئه‌و كه‌سانه ببێت كه به‌كاریانده‌هێنن تاوه‌كو هه‌وای ناپاڵێوراو دزه نه‌كات و نه‌چێته ناو كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كارییان دێنن. هه‌روه‌ها ده‌ڵێت ئه‌و ده‌مامكانه بۆ منداڵان و ئه‌و پیاوانه‌ی ڕیشیان هه‌یه، باشتر وایه به‌كارنه‌هێنرێن چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌و ده‌مامكانه قه‌باره‌كانیان به پێی پێویست نه‌بن ئه‌وا هیچ پاراستنێك به‌و كه‌سانه ناگه‌یه‌نن كه به‌كارییان دێنن. هه‌روه‌ها گوتویه‌تی كاتێك مرۆڤ ده‌مامك به‌كارده‌هێنێت، ده‌موچاوی عاره‌ق ده‌كاته‌وه و وا له مرۆڤ ده‌كات ده‌موچاوی بسڕێت و له‌وانه‌یه ئه‌و كه‌سه دهسڕێك به‌كاربهێنێت كه ڤایرۆسی ئه‌نفلوه‌نزی پێوه بێت.
گێربێردینگ هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌دات كه به‌كارهێنانی ده‌مامك، به ته‌نها ڕێگه‌ی خۆپاراستن و باشترینیان دانانرێت، به‌ڵام زۆر گرنگه كه خه‌ڵكانی نه‌خۆش له ماڵدا بمێننه‌وه و نه‌چنه ده‌رێ و هه‌رچی له توانایاندا بێت بیكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له خه‌ڵكی نزیك نه‌بنه‌وه.
جێی باسه، حكومه‌تی ووڵاته یه‌کگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ملیۆنه‌ها ده‌مامك هه‌ڵده‌گرێت تاوه‌كو خه‌ڵكی گشتی و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی به‌كارییان بێنێنن له كاتی بڵاوبونه‌وه‌ی په‌تای ئه‌نفلوه‌نزادا.