له په‌راوێزی كۆنفرانسی نێونه‌ته‌وه‌یی په‌یوه‌ست به عێراق كه له شه‌رم ئه‌لشێخ له وڵاتی میسر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و سوریا
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی ئاست به‌رزی نێوانیان سـازدا.
كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه له‌گه‌ڵ وه‌لید ئه‌لموعه‌لیم هاوتای سوری له هاوینه‌هه‌واری شه‌رم ئه‌لشێخ وتووێژی كرد.
به‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و سوریا گوته‌بێژی له‌شـكری ئه‌مریكایی له عێراق ولیه‌م كاڵدوێـڵ گوتی پـێده‌چێت له پـێناو ڕێـگرتن له په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌كدارانی ده‌ره‌كی له سوریاوه بۆ نێو خاكی عێراق، سوریا له‌و باره‌یه‌وه هه‌وڵی زیاتری خۆی خستبێـته گه‌ڕ.
هاوكات لـێپـرسـراوان ده‌ڵێن خانم ڕایس و مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌میانه‌ی نیوهڕۆخوانێـك له كۆنفرانسه‌كه‌دا وتووێـژی نافهرمیـیان كردووه، به‌ڵام ئاشـكرا نیـیه كه ئه‌گه‌ر وتووێـژی بنه‌ڕه‌تی له نێوان ئه‌مریكا و ئێران‌دا ئه‌نجام بدرێت یان نا.
شـایانی باسه وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خوازێت ئێران و سوریا كۆنتڕۆڵـكردنی سـنوره‌كانی خۆیان زیاد بكه‌ن و هاوكاریان بۆ میلیشـیاكان و یاخیبووان له عێراق ڕابگرن.