په‌رله‌مانی توركیا 22 ی مانگی حه‌وتی وه‌ك واده‌یه‌ك بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی گشتی پـێش وه‌ختی په‌سه‌ند كردووه وه‌كو هه‌وڵێـك بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سـیاسی
نێوان پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و سـیكیولاره‌كان له‌سه‌ر هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكی نوێی وڵاته‌كه.
یاسادانه‌رانی توركی ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ده‌نگی خۆیان بۆ پـشـتگیری له‌و واده‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی په‌رله‌مانه‌وه پـێشـنیازكرابوو دا، وه ده‌نگدانه‌كه ڕاسـته‌وخۆ له ڕێـگه‌ی ده‌زگای ته‌له‌فیزیۆنه‌وه پـیشـاندرا.
دوای ئه‌وه‌ی دادگای ده‌سـتوری توركیا یه‌كه‌م خولی ده‌نگدانی په‌رله‌مانی بۆ هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكێـكی نوێ بۆ وڵات به‌هۆی كه‌می ژماره‌ی ئاماده‌بووان پوچه‌ڵ كرده‌وه، له ئاكامدا ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا داوای سـازدانی هه‌ڵـبژاردنی پـێش وه‌ختی كرد.
شـایانی باسه عه‌بدوڵـڵا گولی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، كه سه‌ر به پارتی داد و په‌ره‌پـێدانه، ته‌نها پاڵـێوراو بوو بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵات. به‌ڕێز ئه‌ردۆگان بڕیاری دادگای بۆ پـۆچه‌ڵـكردنه‌وه‌ی خولی یه‌كه‌می ده‌نگدانه‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌ك گولله‌یه‌ك ئاڕاسـته‌ی دیموكراسی ناوزه‌ندكرد.
هه‌روه‌ها ڕه‌جه‌ب ته‌یب داوای گۆڕانكاریـیه‌كی ده‌سـتوری كرد كه ڕێـگا بدات هاوڵاتیانی توركیا سه‌رۆك كۆماری وڵات هه‌ڵـببژێرن نه‌ك په‌رله‌مان.