سه‌رۆك وه‌زیری عێراق نوری ئه‌لمالكی له گوتاره‌كه‌ی بۆ كردنه‌وه‌ی ئه‌و كۆنفرانسه نێونه‌ته‌وه‌یـیه كه بۆ سه‌قامگیركردنی عێراقه، داوای له هه‌موو وڵاتان كرد له قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق خۆشبن.
ئه‌م كۆنفرانسه دوو ڕۆژیـیه كه له هاوینه‌هه‌واری شه‌رم ئه‌لشێخی میسر ده‌به‌سـترێت، وه گه‌وره كاربه‌ده‌سـتانی نزیكه‌ی 50 وڵات تیایدا به‌شـداری ده‌كه‌ن، له نێویاندا هاوسـێـیهكانی عێراق و ئه‌ندامانی هه‌میشـه‌یی ئه‌نجومه‌نی ئاسـایش.
به‌ڕێز مالكی گوتی خۆشـبوون له قه‌رزه‌كانی سه‌ر عێراق تاكه ڕێـگایه بۆ وڵاته‌كه‌ی تا بتوانێت به گڕ و تین ده‌ست به پـرۆژه‌كانی بنیادنانه‌وه بكات.
بان كی مونی سـكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش گوتی پلانی پـێنج سـاڵه‌ی سه‌قامگیركردنی عێراق ئه‌مڕۆ پـێـنجشه‌ممه مشـتومڕی له‌سه‌ر ده‌كرێت.
پـێش ده‌ستـپـێـكردنی كۆنفرانسه‌كه جێـگری سه‌رۆك وه‌زیری عێراق به‌رهه‌م سـاڵح گوتی عێراق ڕووبه‌ڕووی كێشه‌ی مه‌زن بۆته‌وه، وه له نێویاندا پـێویستی به یه‌كگرتووی نیشـتیمانی هه‌یه.
سه‌باره‌ت بهوكۆنفرانسه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له شه‌رم ئه‌لشێخ، چاڵس مهكدۆنۆغ، ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارانمان سمكۆ عه‌زیز و خه‌ڵه‌فی زێباری به زمانی كوردی ئاماده‌یان كردووه، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 4 خوله‌كه.