بڕیاره ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌رانی ئه‌نجومه‌نی سـێناتی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ لێـپـرسراوی ده‌سـته‌ی كارمه‌ندانی سه‌رۆك بوش كۆبـبنه‌وه بۆ كاركردن له‌سه‌ر بڕیارێـكی مامناوه‌ند
سه‌باره‌ت به بڕیاری خه‌رجیـیه‌كانی شه‌ڕی عێراق و ئه‌فغانسـتان.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه جۆش بۆڵتن سه‌رۆكی ده‌سـته‌ی كارمه‌ندانی كۆشـكی سـپـی له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی سێنات هاری ڕید و ڕێبه‌ری كه‌مینه له سـێنات میچ مه‌كـكۆنیه‌ڵ كۆده‌بێته‌وه بۆ ده‌سـتكردن به گفتوگۆ.
ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ڕۆژێـك پاش هه‌وڵی سه‌رنه‌كه‌وتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ئه‌مریكا دێت بۆ پـوچه‌ڵـكردنه‌وه‌ی ڤیتۆی سه‌رۆك له‌سه‌ر بڕیارێـك كه واده‌ی ده‌سـتنیشـان كردووه بۆ كشـانه‌وه‌ی له‌شـكری ئه‌مریكا له عێراق.
له پاش ڤیتۆكردنه‌كه سه‌رۆك بوش له‌گه‌ڵ ڕێبه‌رانی كۆنگرێس له هه‌ردوو پارته‌كه كۆبووه‌وه، وه گوتی ئه‌و دڵنیایه كه هه‌ردوولا ده‌توانن له‌سه‌ر بڕیارێـك ڕێـك بكه‌ون كه یارمه‌تی و كارئاسانی بۆ له‌شـكره‌كه دابین بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان ئه‌نجام بده‌ن.