دیبلۆماته باڵاكانی سه‌رانسه‌ری جیهان، كه بریتین له كاربه‌ده‌سـتانی دراوسێـكانی عێراق و ئه‌ندامه ههمیشهیییهكانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان،
گه‌یشـتنه میسر بۆ ئاماده‌بوون له كۆنفرانسی سه‌قامگیركردنی عێراق.
كۆنده‌لیزا ڕایسی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ڕۆژی چوارشه‌ممه ڕایگه‌یاند ئاماده‌یه وتووێـژ له‌سه‌ر كێشه‌كانی جگه له عێراق بكات له‌گه‌ڵ مه‌نوچه‌هر موتـته‌كی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران گه‌ر چاویان به یه‌كتر كه‌وت له كۆنفرانسه‌كه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا. وا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕایس وتووێژ له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌سته سوریـیهكانیش بكات.
ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه حكومه‌تی عێراق و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هه‌وڵێـكی نێونه‌ته‌ویی بۆ عێراق ڕێـكدهخهن كه به‌زۆری مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه ئابوریـیه‌كانی ده‌كات. له ڕۆژی هه‌ینیش كاربه‌ده‌سـتانی سه‌رانسه‌ری جیهان وتووێژ له‌سه‌ر ئاسایشی عێراق و هه‌وڵه‌كانی ئاشـتبوونه‌وه‌ی سـیاسی ده‌كه‌ن.
هاوكات كاربه‌ده‌سـتانی عێراق ده‌ڵێن ڕۆژی چوارشه‌ممه هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ به ماشێنێـكهوه خۆی له ده‌ره‌وه‌ی بنكه‌یه‌كی پـۆلیس له به‌غدا ته‌قانده‌وه، وه بووه هۆی گیان له‌ده‌ستدانی 9 كه‌س و برینداركردنی 34 كه‌سی دیكه.
پـۆلیسیش ده‌ڵێت جگه له‌و ڕووداوه به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه لاشه‌ی 54 كه‌سی دیكه له‌سه‌رانسه‌ری وڵاته‌كه دۆزراوه‌ته‌وه.