سه‌رۆك بوش به‌رنووسی بڕیاری خه‌رجی ته‌نگه‌تاوی بۆ له‌شـكری ئه‌مریكا ڤیتۆ كرد كه واده‌یه‌ك بۆ كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق دیاری ده‌كات.
له ڕاگه‌یاندنێـكدا بۆ وڵات ڕۆژی سـێشه‌ممه سه‌رۆك بوش گوتی به‌رنووسی بڕیاره‌كه جێگرێـكه بۆ ڕاوبۆچونی یاسادانه‌ران له بری بڕیاری فه‌رمانده له‌شـكریـیه‌كان. گوتیشی هه‌روه‌ها مۆڵه‌تێـكی نابه‌جێ و ده‌سـتكرد ده‌سه‌پـێنێت بۆ كشـانه‌وه‌یه‌ك كه ڕۆژێـك بۆ شـكستهێنان دیاری ده‌كات.
به‌ڕێز بوش داوایكرد له كۆنگرێس، كه دیموكراته‌كان ڕێبه‌رایه‌تی ده‌كه‌ن، به‌رنووسی بڕیارێـك په‌سه‌ند بكه‌ن كه سـیاسه‌ت وه‌لابنێت و ئه‌و پـشـتگیریـیه بۆ هێزه‌كان دابین بكات كه پـێویسـتیان پـێـیه‌تی.
دوای چه‌ند خولێـكیش سـێناتۆر هاری ڕیدی ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی ئه‌نجومه‌نی سـێنات وه‌ڵامی ڤیتۆكه‌ی دایه‌وه و هۆشـیاری دا كه ڕێ له دیموكراته‌كان ناگرێت بۆ هه‌وڵـدانی گۆڕینی ڕێبازی شه‌ڕ.
هه‌روه‌ها نانسی پڵۆسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێسـته‌كه‌ی سه‌رۆك بوش گرت و گوتی به‌رنووسی بڕیاره‌كه پـشـگیری هێزه‌كان ده‌كات و زیاتر له داواكاریـیه‌كانی سه‌رۆك جێبه‌جێ ده‌كات. گوتیشی به‌ڕێز بوش چه‌كی به‌تاڵی ده‌وێت، وه كونگرێسـیش یه‌ك دانه‌ی وای ناداتێ.
سه‌باره‌ت به‌م هه‌واڵه په‌یامنێری به‌شی ئینگلیزی ده‌نگی ئه‌مریكا له كۆشـكی سـپـی سكۆت ستێرنس ڕاپـۆرتێـكی ناردووه و هاوكارمان نه‌شوان كاڵێ وه‌ریگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانی كوردی، وه ده‌توانن گوێبیسـتی بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 3 خوله‌كه.