زاناكان له ڕوانگه باشوریـیه‌كه‌ی ئه‌وروپاوه كه له شـیلی كار ده‌كه‌ن هه‌سـاره‌یه‌كی نوێـیان له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م سـیسـتمی خۆره‌ی خۆمان دۆزیوه‌ته‌وه كه زۆر له‌م هه‌سـاره‌ی زه‌ویـیه‌ی خۆمان ده‌چێت.
له ڕووی ئه‌ستێره ناسـیـیه‌وه ئه‌م هه‌سـاره نوێـیه نزیكه له گۆی زه‌ویـیه‌وه و دوریـیه‌كه‌ی ته‌نها 200 تریلیۆن كیلۆمه‌تره. له ئێسـتاشدا گه‌ردوون ناسـان زانیاری زیاتریان پـێویسته به‌ر له‌وه‌ی باس له ئه‌گه‌ر و نه‌گه‌ری هه‌بوونی ژیان بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سـاره‌یه.
پله‌ی گه‌رما له‌سه‌ر ئه‌م هه‌سـاره دۆزراوه‌یه له نێوان 3 پله له‌ژێر سفری سه‌دیدایه بۆ 40 ی سه‌دی، ئه‌مه‌ش نه ئه‌وه‌نده سـارده و نه ئه‌وه‌نده‌ش گه‌رمه بۆ هه‌بوونی ژیان، وه بێ له‌وه‌ش ئه‌و شـیانه‌شی هێناوه‌ته ئارا كه له‌وانه‌یه ئاوی شل له‌سه‌ر هه‌سـاره‌كه هه‌بێت.
ده‌سته‌یه‌كی زانایان له ڕوانگه باشوریـیه‌كه‌ی ئه‌وروپاوه كه ئه‌ركه‌كه‌یان لـێـكۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه كردنه له ناو واڵایـیدا و بنكه‌شـیان له وڵاتی شیلیـیه بوونی ئه‌م هه‌سـاره‌یه‌یان پـشـتڕاست كردۆته‌وه.
یه‌كێـك له‌و زانایانه‌ی له‌و بنكه‌یه‌دا كار ده‌كات ده‌ڵێت پـێشـبینی ده‌كرێت ئاو له‌و هه‌سـاره‌یه‌دا هه‌بێت، وه كه باسیش له ئاو بكرێت ئه‌وا ده‌شێت قسه‌ش له‌سه‌ر بوونی ژیان بكرێت.
دۆزینه‌وه‌ی ئه‌م هه‌سـاره‌یه له نێو سه‌دان ملیار ئه‌سـتێره‌ی تردا ده‌ستكه‌وتێـكی زانسـتیـیانه‌یه. ستیف ماران زانایه‌كی گه‌ردوونناسه و ده‌ڵێت هێشـتا بۆمان ده‌رنه‌كه‌وتووه ئایا ڕێـك و ڕه‌وان وه‌ك زه‌وی وایه یان نا؟ یانیش له چیدا له زه‌وی ده‌چێت و له چیشـدا جیاوازه له‌گه‌ڵ زه‌ویدا، به‌ڵام ده‌شـڵێت تا ئێسـتا به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و زیاتر له 200 هه‌سـاره‌یه‌ی تر كه دۆزراونه‌ته‌وه ئه‌م هه‌سـاره نوێـیه زیاتر له زه‌وی ده‌چێت، وه زاناكان ده‌ڵێن نزیكه‌ی له‌سه‌دا په‌نجا له‌م زه‌ویـیه‌ی خۆمان گه‌وره‌تره. ئه‌و خۆره‌ش كه ئه‌م هه‌سـاره‌یه به چوارده‌وریدا ده‌سوڕێته‌وه خۆرێـكی سوره و زۆریش له‌م خۆره‌ی خۆمان بچوكتر و سـاردتر و ڕوناكیـیه‌كه‌شی ڕه‌نگێـكی سورتری تیادا زاڵه به‌سه‌ریدا. ئه‌م هه‌سـاره نوێـیه‌ش له‌و خۆره‌وه نزیـكتره وه‌ك له زه‌ویـیه‌كه‌ی خۆمان له خۆره‌وه و هه‌ر 13 ڕۆژ جارێـك به چوارده‌وری خۆره‌كه‌یدا ده‌سوڕێته‌وه. وێنه كۆمپـیوته‌ریـیه‌كانیش وا نیشـان ده‌ده‌ن ته‌ختی ئه‌م هه‌سـاره‌یه به‌رده‌ڵان بێت وه‌ك زه‌وی و یان ئۆقیانوسیشی تیادا بێت.
به‌ڵام پـرسـیاره سه‌ره‌كیـیه‌كه ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌و نیشـانانه‌ی هه‌ن بوونی ژیان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌سـاره‌یه ده‌سه‌لمێنێت یان نا؟ له‌گه‌ڵ ئه‌م پـرسـیاره‌دا پـرسـیارگه‌لێـكی تر زۆر هه‌ن و چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامن.