سه‌رۆك بوش ده‌ڵێت شـكستهێنان له جه‌نگی عێراقدا وه‌ك خۆی ده‌ڵێت له‌م جیهانه
شـارسـتانیـیهدا ده‌بێت په‌سه‌ند نه‌كرێت.
له میانه‌ی گوته‌كه‌یدا بۆ نوێنه‌رانی به‌شـداربووی كۆنفرانسی سـاڵانه‌ی وڵاتانی به‌شـدار له هاوپه‌یمانێتی له‌شـكری له عێراق و ئه‌فغانسـتان، سه‌رۆك بوش سوپاسی شـاند‌ی 30 وڵاتی به‌شـداربووی كرد، وه گوتیشی ئه‌مریكا هاوبه‌شی له ڕێزگرتن له‌و سه‌ربازانه‌ی هاوپه‌یمانان ده‌كات كه له عێراق و ئه‌فغانسـتان گیانیان سـپاردووه.
هاوكات سه‌رۆك بوش ئاماژه‌ی دا به‌وه‌ی كۆنده‌لیزا ڕایس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا به‌شـداری له كۆنفرانسی هه‌رێمی ئه‌م هه‌فته‌یه‌ی میسری په‌یوه‌ست به ڕه‌وشی ئاسایشی عێراق ده‌كات، هه‌روه‌ها سه‌رۆك بوش گوتی له كۆنفرانسـهكهی قاهیره‌دا نوێنه‌رانی هه‌ندێ له وڵاتانی پـیشه‌سـازی و هه‌روه‌ها وڵاتانی هاوسێی عێراق به‌شـداری ده‌كه‌ن.