ئاژانسی په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ڕێـكـكه‌وتنێـكی نوێی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی سوریادا مۆركردووه به‌مه‌به‌ستی هاوكاریكردنی له مامه‌ڵه‌كردنی له‌گه‌ڵ پـێداویسـتی
ته‌ندروسـتی و په‌روه‌رده و فێركاری بۆ لـێشـاوی ئه‌و په‌نابه‌ره عێراقیـیانه‌ی ڕوویان له سوریا كردووه.
له‌و باره‌یه‌وه كۆمسیۆنی باڵای نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران ده‌ڵێت له پـێناو خسـتنه‌وه‌گه‌ڕ و بوژاندنه‌وه‌ی نه‌خۆشـخانه گشتیـیه‌كان له دیمه‌شـقی پایته‌خت بڕی پـتر له 2 ملیۆن دۆلار ده‌داته وه‌زاره‌تی ته‌ندروسـتی سوریا، ئه‌و پاره‌یه بۆ مه‌به‌سـتی زیادكردنی كارمه‌ندانی ته‌ندرۆسـتی و هه‌روه‌ها بۆ دابینكردنی ئامێر و كلوپه‌لی نوێی پـزیشـكی به‌كارده‌هێنرێن.
خانم جێنـنه‌فه‌ر پاگۆنیزی گوته‌بێژی ئاژانسی باڵای په‌نابه‌رانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێت ئاژانسه‌كه‌ی به‌ڵێنی به‌خشیـنی نزیكه‌ی بڕی 10 ملیۆن دۆلاری بۆ هاوكاریكردنی په‌نابه‌رانی عێراقی داوه‌ته سوریا تاوه‌كو له بواره‌كانی چاكـكردنه‌وه‌ی خوێندنگاكان و هه‌روه‌ها سـیسـتمی جۆراوجۆره‌كانی دیكه‌ی فێركاری سوریادا خه‌رج بكرێن.