سه‌رۆك بوش و ڕێبه‌رانی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌ڵێن ئه‌وان پابه‌ندی بڕیاره كۆتایـیه‌كانی
خولی دۆحه‌ی بازرگانی جیهانین، وه پـێشـخه‌ریـیه‌ك بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌تله‌نتیك ڕاده‌گه‌یه‌نن.
ڕۆژی دووشه‌ممه سه‌رۆك بوش له كۆشـكی سـپـی میوانداری كۆنگره‌یه‌كی لوتكه‌ی سـاڵانه‌ی كرد كه تایبه‌ته به بابه‌ته ئاسایشی و ئابوریـیه‌كان.
سه‌رۆك بوش له‌و كۆنگره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانی ئه‌نگێلا مێركل و سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا خۆزیه بارۆسۆ كۆبووه‌وه.
خانم ئه‌نگێلا مێركل، كه ئێستا وڵاته‌كه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌م خوله‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا ده‌كات، گوتی ئه‌مه ڕۆژێـكی باشه بۆ په‌یوه‌ندیـیه‌كانی نێوان وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و ئه‌وروپا.
به‌ڕێز خۆزیه بارۆسۆش گوتی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م پـێشـخه‌ریـیه ڕاگه‌یه‌ندراوه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانی له‌سه‌رانسه‌ری ئه‌تله‌نتیك له ڕێی كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌ربه‌سته ڕێـكخسـتـنیـیه‌كان به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا چالاكانه له خولی دۆحه‌دا ده‌مێنـنه‌وه.
هه‌روها ڕێبه‌ره‌كان سـتایشی ئاسمانی كراوه‌یان كرد كه سه‌ودایه‌كه ئامانج لێی به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی بازرگانیـیه له نێوان ئه‌مریكا و ئه‌وروپادا.