له ئاكامی گرژی و ئاڵۆزی سـیاسی نێوان سیكیولارانی توركیا و پارتی ده‌سه‌ڵاتداری وڵات كه ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئیسلامی هه‌یه، كارداری و بازرگانی له توركیادا سست بووه، وه بازاڕی بۆڕسه به ڕێژه‌ی له‌سه‌دا هه‌شت هاتۆته خواره‌وه، هه‌روه‌ها به‌های دراوی توركیش له به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی دووشه‌ممه‌دا دابه‌زیوه.
هه‌ر به‌و بۆنه‌یه‌وه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگانی سه‌رۆك وه‌زیری توركیا به نیازه شه‌وی دووشه‌ممه گوتارێـك بۆ هاوڵاتیـیانی توركیا پـێشـكه‌ش بكات.
له لایه‌كی تره‌وه دادگای ده‌ستوری توركیا به‌مه‌به‌ستی تاوتوێـكردنی داواكاریـیه‌كی ئۆپـۆزیسـیۆنی وڵات بۆ ڕاگرتنی پـرۆسه‌ی هه‌ڵـبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی، له‌م هه‌فته‌یه‌دا بۆ ئه‌و مه‌به‌سته كۆده‌بێته‌وه. ڕاگرتنی پـرۆسه‌كه ڕه‌نگه بـبێته مایه‌ی ئه‌نجامدانی هه‌ڵـبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی پـێش وه‌خت له واده‌ی خۆی.
شـایانی باسه ڕۆژی یه‌كشه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌م 700 هه‌زار له خۆپـیشـانده‌ران ڕێپـێوانی ناڕه‌زایی‌یان سـازداوه و به‌شـداربووان داوا ده‌كه‌ن عه‌بدوڵـڵا گولی پارتی داد و په‌ره‌پـێدان ده‌سه‌ڵاتدار پاڵاوتنی خۆی بۆ سه‌رۆكایه‌تی وڵات بكێشـێته‌وه.