هه‌وڵه نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان بۆ سه‌قامگیركردنی ڕه‌وشی عێراق له كۆتایی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌رده‌وامی ده‌بێت كاتێك ڕێبه‌رانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی له هاوینه‌هه‌واری شه‌ره‌م ئه‌لشێخ له میسر كۆده‌بنه‌وه بۆ ووتوێژكردن له‌سه‌ر چۆنێتی یارمه‌تیدانی عێراق له هێنانه‌كایه‌وه‌ی ئاشتی بۆ ووڵاته‌كه‌یان.
كۆبونه‌وه‌كان له دوو به‌ش پێك دێن. ڕۆژی پێنج شه‌ممه، حكومه‌تی عێراقی به هاوكاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان "په‌یماننامه‌ی عێراق" ده‌خه‌نه به‌رده‌م ئاماده‌بووان كه تایبه‌ت ده‌بێت به كێشه ئابورییه‌كان. ڕۆژی هه‌ینیش، وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و كاربه‌ده‌ستانی باڵای ووڵاتانی به‌شداربوو سه‌باره‌ت به ئاسایشی ناوخۆی عێراق و هه‌وڵه‌كانی بۆ یه‌كخستنی لایه‌نه سیاسی‌یه‌كانی ووڵاته‌كه، گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
باڵیۆزی عێراقیش له واشنتۆنی پایته‌خت، سه‌میر ئه‌لسومه‌یدعی به ده‌نگی ئه‌مه‌ریكای ڕاگه‌یاند كه‌وا به‌غدا هیواداره پشتگیرییه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵگای نێونه‌ته‌وه‌ییان ده‌ست بكه‌وێت.
عێراق خوازیاریشه، ئه‌و لایه‌نه سه‌ره‌كی‌یانه‌ی كه قه‌رزییان به عێراق داوه، له ملیۆنه‌ها دۆلاری ئه‌و قه‌رزانه خۆش ببن كه هه‌ندێكیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕۆژانی سه‌رده‌می ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ین. هه‌ندێ له ووڵاتانی دیكه‌ی وه‌ك كوێتیش كه له ساڵی 1990 دا له لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام حوسه‌ینه‌وه داگیركرا، دوو دڵه له‌وه‌ی له‌و قه‌رزانه خۆش ببێت و ده‌ڵێت عێراق خۆی ووڵاتێكی ده‌وڵه‌مه‌ند به نه‌وته و توانای دانه‌وه‌ی ئه‌و قه‌رزانه‌ی هه‌یه. چاوه‌ڕێ ده‌كرێت، له كۆنفرانسه‌كه‌دا ڕاگه‌یاندنێكی گه‌وره سه‌باره‌ت به لێخۆشبوونی ئه‌و قه‌رزانه ده‌ربچێت.
بۆ گوێگرتن له درێژه‌ی ڕاپۆرته‌كه، كلیكی ئه‌و ئۆدیۆ فایه‌له‌ی سه‌ره‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كه بكه.