كاربه‌ده‌سـتانی عێراقی ده‌ڵێن ڕۆژی دووشه‌ممه هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ خۆی له ناو پـرسه‌یه‌كدا ته‌قاندۆته‌وه، وه به‌لایه‌نی كه‌م 20 كه‌سی كوشـتووه.
كاربه‌ده‌سـتان ده‌شڵێن 25 كه‌سی تریش له‌و هێرشه‌دا برینداربوون كاتێـك خۆكوژه‌كه خۆی له نێو ماته‌مگێڕانی پـرسه‌كدا ته‌قاندۆته‌وه كه له ژێر چادرێـك له شـارۆچكه‌ی خاڵس به‌ڕیوه‌ده‌چوو.
پـێشـریش له ناوچه‌ی ڕۆژئاوای به‌غداش هێرشبه‌رێـكی خۆكوژ به ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژكراوه‌وه خۆی داوه به بازگه‌یه‌كی پـۆلیس و له ئاكامدا 4 كه‌س كوژراون. هه‌ر له به‌غدا و له ناوچه‌كانی دیكه‌یدا به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێـكی كه‌نار جاده هاوڵاتیـیه‌كی سـڤیل كوژراوه. هاوكات گروپـێـك چه‌كدار ژه‌نه‌ڕاڵـێـكی له‌شـكری پـێشووی سوپای سه‌دام حسێنیان كوشـتوو.
له‌شاری موسڵی باكوری عێراقیش یاخیبووان هێرشـیان كردۆته سه‌ر بنكه‌یه‌كی پـۆلیس و شه‌ڕ له نێوانیاندا به‌رپابووه و له ئاكامدا 4 چه‌كدار كوژراون. هاوكات ماشـێـنێـكی بۆمبڕێژكراو له نێو شـاری موسڵ ته‌قیوه‌ته‌وه و كوژرانی پـۆلیسێـكی لێـكه‌وتۆته‌وه.
هه‌ر له عێراق و له ڕووداوێـكی تردا فه‌رمانده‌ی له‌شـكری ئه‌مریكایی ده‌ڵێت له كرده‌یه‌كی له‌شـكری هاوبه‌شـی هێزه‌كانی ئه‌مریكایی و عێراقی له دره‌نگانێـكی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌دا بۆ سه‌ر ناوچه‌یه‌كی شیعه ئاینزا له به‌غدا 8 چه‌كدار كوژراوه و هه‌روه‌ها سه‌ربازێـكی عێراقیش.