چه‌كدارانی تاڵیبان خانمێـكی فه‌ره‌نسی كارمه‌ندی ڕێـكـخراوێـكی مرۆیـییان ئازاد كرد، كه ئه‌وه‌ی سێ هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر له‌گه‌ڵ چوار كه‌سی تردا له ئه‌فغانسـتان
ده‌سـتگیركرابوون.
ڕۆژی شه‌ممه گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌فغانسـتان به ڕادیۆی ده‌نگی ئه‌مریكای گوت كه ئه‌و خانمه ئازادكرا و پاشـان گوێزرایه‌وه بۆ كابوڵی پایته‌خت.
سه‌ره‌تای ڕۆژی شه‌ممه گوته‌بێژێـكی تاڵیبان ڕایگه‌یاند كه وه‌ك نیاز باشـیـیهك هێزه‌كانیان كارمه‌ندی گروپـێـكی كۆمه‌ككردنی منداڵان تێرێ دینفهنسیان له هه‌رێمی قه‌نده‌هاری باشوری ئه‌فغانسـتان ئازاد كرد. هه‌روه‌ها گوتی چوار ده‌سـتگیركراوه‌كه‌ی تر هه‌ر له زیندانی تاڵیباندا ده‌مێنـنه‌وه هه‌تاوه‌كو حكومه‌تی ئه‌فغانی و فه‌ره‌نسی داواكانیان جێبه‌جێ ده‌كه‌ن، له‌وانه كشـانه‌وه‌ی هێزه‌كانی فه‌ره‌نسـایه له ئه‌فغانسـتان و ئازادكردنی تاڵیبانه زیندانكراوهكان.
شـایانی ئاماژه پـێـكردنه 3 ی مانگی چوار تاڵیبان ئه‌و ژنه و پـیاوێـكی فه‌ره‌نسی له‌گه‌ڵ 3 هاوكاری ئه‌فغانیـیان له پارێزگای نیمرۆز ده‌سـتگیر كرد.