عه‌لی لاریجانی گه‌وره وتووێژكهری ناوه‌كی ئێران ڕۆژی پـێنجشه‌ممه و دوابه‌دوای دوو
ڕۆژ له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپـرسی سـیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا خافێر سـۆلانا له ئه‌نكه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا ڕایگه‌یاند كه‌وا تاران و یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌سه‌ر چۆنێتی شـكاندنی بنبه‌ستی پـرۆگرامی ناوه‌كی ئێران بۆچوونه‌كانیان له یه‌كتر نزیك بۆته‌وه.
ئێسـتا هه‌ردوو لایان ڕێـكـكه‌وتوون كه پاش دوو هه‌فته‌ی دیكه كۆبـبنه‌وه.
به‌ڵام وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌ڵێت چاوه‌ڕوانی هیچ پـێشـكه‌وتنێـكی ئه‌وها ناكات كه له‌و كۆبوونه‌وانه‌ی نێوان یه‌كێتی ئه‌وروپا و ئێران‌دا بكه‌وێته‌وه.
سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هاوكارمان موعته‌به‌ر شـیروانی وتووێژێـكی له‌گه‌ڵ دكتۆر پاتریك كڵاسن جێـگری به‌ڕێوه‌به‌ری توێژینه‌وه له ئینسـتـتیوی واشـنتۆن بۆ ڕێبازی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك سـازكردووه، وه له‌سه‌ر ڕۆشـنایی ئه‌و وتووێژه ڕاپـۆرتێـكی ئاماده‌كردووه.
ده‌توانن گوێبیسـتی ده‌قی ڕاپـۆرته‌كه بن له ڕێـگه‌ی كلیـكـكردنی ئه‌و فایله ده‌نـگیـیه‌ی سه‌ره‌وه، ماوه‌كه‌ی 5 خوله‌كه.