عه‌بدوڵـڵا گول وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا دهستنیشـانكرا وه‌ك كاندیدی پارتی داد و په‌ره‌پـێدان بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی توركیا.
ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆك وه‌زیری توركیا ڕۆژی سـێشه‌ممه ئه‌م دهسـتنیشـانكردنهی ڕاگه‌یاند. واش بڕیاره ڕۆژی هه‌ینی په‌رله‌مانی توركیا گه‌ڕی یه‌كه‌می ده‌نگدان له‌سه‌ر پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی توركیا ده‌ستپـێـبكات.
ده‌سـتنیشـانكردنی عه‌بدوڵـڵا گول، كه دیبلۆماتێـكی ناوداره، وه‌ك له‌به‌ر دانهواندنێـك لێی ده‌ڕوانرێت به‌هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیر كه‌وته ژێر فـشـارهوه له‌لایه‌ن سـیكیولارهكانی وڵاته‌كه‌یه‌وه تا خۆی بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی ههڵـنهبژێرێت به‌هۆی ئه‌و پاشخانه ئیسلامیـیه‌ی هه‌یه‌تی.
ئه‌ردۆغان ده‌ڵێت په‌یوه‌ندی نه‌ماوه به‌و ئیسلامیـیه‌ی ڕابردوویه‌وه، وه هیچ كارنامه‌یه‌كی ئیسلامیشی نیـیه.
هه‌ر چۆنێـك بێت زوویه‌كی ئه‌م مانگه ده‌یان هه‌زار توركی سـیكیولار له ئه‌نكه‌ره خۆپـیشـاندانی ناڕهزایییان ده‌كرد وه‌ك هه‌وڵـێـك بۆ فشـارخسـتنه سه‌ر پارتی فه‌رمانڕه‌وای توركیا تا یه‌كێـكی تر بۆ پـۆسـتی سه‌رۆكایه‌تی هه‌ڵـبژێرن نه‌ك ئه‌ردۆغان.
له‌م دوایـییانهدا ئه‌حمه‌د نه‌جده‌تی سه‌رۆكی توركی گوتی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی توندڕه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره‌یه بۆ سه‌ر داموده‌زگای سیكیولاری وڵاته‌كه.
شـایانی باسه ئه‌حمه‌د نه‌جده‌ت سێزه‌ر له 16 ی مانگی پـێنچی ئه‌مسـاڵدا كۆتایی به ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تیـیه‌كه‌ی دێت.