كه‌سـێـكی خۆكوژ ئۆتۆمبیلێـكی بۆمبڕێژكراو له باكوری پایته‌ختی عێراق ده‌ته‌قێنێته‌وه، وه له ئاكامدا 9 سه‌بازی ئه‌مریكی ده‌كوژرێن و 20 ی دیكه‌ش بریندار ده‌بن، وه ئه‌م
هێرشه به یه‌كێـك له خوێناوترین ئه‌و هێرشـانه داده‌نرێت كه كراونه‌ته سه‌ر هێزه پـیاده‌كانی له‌شـكری ئه‌مریكی له‌وه‌تای عێراق له سـاڵی 2003 وه داگیركراوه.
له‌شـكری ئه‌مریكی ده‌ڵێت خۆكوژه‌كه ڕۆژی دووشه‌ممه ماشـێنه‌كه‌ی له‌به‌رده‌م بنكه‌یه‌كی سه‌ربازی نزیك به شـاری باقوبه ته‌قاندۆته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌وه پـۆلیسی عێراقی ده‌ڵێت ڕۆژی سـێشه‌ممه كۆمه‌ڵـێـك چه‌كدار جلوبه‌رگی سه‌ربازی عێراقیـیان پۆشـیوه و هێرشـیان كردۆته سه‌ر گوندێـكی نزیـك به باقوبه، وه له‌وێ 6 كه‌سیان كوشـتووه و 15 ی دیكه‌شـیان بریندار كردووه و هه‌روه‌ها چه‌ند ماڵـێـكیشـیان سوتاندووه.
له به‌غداش پـۆلیس ده‌ڵێت 4 كه‌س بریندار بوون له‌و ده‌مه‌ی دوو بۆمب له نزیك باڵـیۆزخانه‌ی ئێران‌دا ته‌قیوه‌ته‌وه.
له هه‌واڵـێـكی تردا له‌شـكری ئه‌مریكی له عێراق ده‌ڵێت هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له چه‌ند كرده‌وه‌یه‌كدا له به‌غدا و شـارۆچكه‌ی فه‌لوجه 10 تێرۆریستی گومان لـێـكراویان ده‌سـتگیركردووه و هه‌روه‌ها حه‌شارگه‌ی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیشـیان دۆزیوه‌ته‌وه.