بۆ چوارهه‌م ڕۆژه له‌سه‌ر یه‌ك شه‌ڕ و پـێـكدادان له نێوان چه‌كداره ئیسلامیـیه‌كان و
هێزه‌كانی ئه‌ثیوپـیا له مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ‌دا به‌رده‌وامه.
گه‌واهیده‌ران ده‌ڵێن ڕۆژی شه‌ممه به‌لایه‌نی كه‌م 11 كه‌س كوژراون، وه هه‌ندێ له ڕاپـۆرته‌كانیش ده‌ڵێن ڕه‌نگه قوربانی زیاتر به‌هۆی شه‌ڕه تۆپـی نێوان ئه‌و دوو لایه‌نه‌دا كه‌وتبێته‌وه، وه ده‌شڵێن ژماره‌یه‌ك كه‌س به‌هۆی كه‌وتنی چه‌ند گولله تۆپـێـكه‌وه به ناوچه‌یه‌كی مه‌ده‌نی گه‌ڕه‌كی ئه‌لبه‌ره‌كه كوژراون.
گروپـێـكی ڕێـكخراوه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له سـۆماڵ ده‌ڵێت له‌وه‌تای هه‌ڵـگیرسـاندنی ئه‌و شـه‌ڕانه له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوودا به‌لایه‌نی كه‌م 113 كه‌س كوژران و 200 كه‌سی تریش بریندار بوون.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێوبه‌ری ئه‌و ڕێـكخراوه (سودان عه‌لی ئه‌حمه‌د) به په‌یامنێرانی ڕاگه‌یاند كه ڕێـكخراوی ناوبراو داوا له هه‌ردوو لایه‌نی شه‌ڕكه‌ر ده‌كات كه ده‌ستبه‌جێ و به‌بێ مه‌رج شه‌ڕ ڕابگرن.
هاوكات سكرتێری گشـتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بان كی موون داوای پشـتیوانی زیاتری كرد له وڵاتانی جیهان بۆ هێزی ئاشتی پارێزی یه‌كێتی ئه‌فریقا كه له ناو سـۆماڵدان، وه هه‌روه‌ها داوای له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد كه تاوتوێی پـێویسـتی ناردنی هێزی ئاشـی پارێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ سـۆماڵ بكه‌ن.