بۆ جارێـكی دیـكه سه‌رۆك بوش ئه‌و داوایانه‌ی ڕه‌تكرده‌وه سه‌باره‌ت به دانانی واده‌ی
كشـانه‌وه‌ی له‌شكری له عێراق، به‌وه‌ی ده‌ڵێت ڕێبازه نوێـیه‌كه‌ی له عێراق پـێشه‌وه‌چوون نیشـان ده‌دات.
له گوته‌یه‌كیدا له سـتانی میشـیگن به‌ڕێز بوش گوتی واده‌ی كشـانه‌وه‌ی پـێشـنیازكراو له وره‌ی هێزه‌كانمان كه‌م ده‌كاته‌وه و گوتیشی بڕیاره‌كه‌ی سـه‌باره‌ت به ناردنی سه‌ربازی ئه‌مریكی زیاتر بۆ عێراق هه‌تا ئێسـتا ئامانجه‌كانی هێناوه‌ته دی به كه‌مكردنه‌وه‌ی توندوتیژی له پایته‌ختدا.
له‌و باره‌یه‌وه به‌ڕێز بوش گوتی ژماره‌ی هێرشـه‌كان به ڕاده‌یه‌كی زۆر دابه‌زیوه له‌وه‌تای كه‌وتنه‌گه‌ڕی پلانی نوێی دابینكردنی ئاسایش له عێراقدا.
له لایه‌كی تره‌وه ڕۆژی پـێـنجشه‌ممه ڕێبه‌ری زۆرینه‌ی دیموكرات له سـێناتی ئه‌مریكیدا هاری ڕید گوتی ئه‌و له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه شه‌ڕی عێراق له گێژاودایه و زیادكردنی ژماره‌ی سه‌ربازه‌كانی ئه‌مریكا له‌م دوایـیانه‌دا هیچ ئه‌نجامێـكی به‌ده‌ست نه‌هێناوه. به‌ڕێز ڕید ئاماژه‌ی به هێرشـی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی ڕابردوو دا كه له ناو به‌غدادا بووه هۆی كوشـتنی 190 كه‌س له ته‌نها یه‌ك ڕۆژدا، وه ئه‌و هێرشه یه‌كێـك بوو له خراپـترین و به‌رزترین ئاسـتی توندوتیژی له‌م چه‌ند مانگه‌ی ڕابردوودا.